لە یۆنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک باڵەخانەیەک ڕووخا و ٤ کەس مردن
لە شاری ئاتینای پایتەختی وڵاتی یۆنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک باڵەخانەیەک ڕووخا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٤ کەس دۆزرایەوە.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی دەوڵەتی یۆنان ئیئارتی، لە ناو باڵەخانەیەکدا تەقینەوەیەک ڕووی دا و دوای تەقینەوەکە باڵەخانەکە ڕووخا.
لە ئەنجامی چالاکییەکانی فڕیاگوزاریدا تەرمی ٤ کەس دۆزرایەوە و چالاکییەکان بۆ دۆزینەوە ٢ کەسی بێ سەروشوێن بەردەوامە.
بەهۆی توندی تەقینەوەکە زیان بە دوو باڵەخانەی تەنیشت باڵەخانەکە ڕووخاوەکە گەشتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە چوارچێوەی شەڕی ئۆکرانیا، شوێنی نیشتەجێبوونی پترۆپاڤلۆڤکا و لۆزۆڤایا لە ناوچەی خارکیڤ و مارینۆ لە ناوچەی سومی کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
لە پارێزگای مەرکەزی ئێران بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوپشتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی، وێڕای ڕێزلێنان لە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی میدیایی فەلەستینی، داوای پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژیان دەکات.