وەزارەتی خوێندنى باڵا: سەعات ١٢ى ئەمشەو پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین کۆتایی دێت
وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، "سەعات ١٢ی ئەمشەو ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە."
وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سەعات ١٢ى ئەمشەو ڕێکەوتى ٢٦\٠٩\٢٠٢٦ ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە."
وەزارەتى خوێندنى باڵا هەروەها ڕاشیگەیاند، "ئەوانەى تاکو ئێستا زانکۆلاین یان پڕنەکردۆتەوە لە ئێستادا دەتوانن تاوەکو سەعات (١٢)ى ئەمشەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن و لەڕێگەى سیستەمەکەوە بینێرن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن لەم چەند سەعاتەى ماوە فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە چوارچێوەی شەڕی ئۆکرانیا، شوێنی نیشتەجێبوونی پترۆپاڤلۆڤکا و لۆزۆڤایا لە ناوچەی خارکیڤ و مارینۆ لە ناوچەی سومی کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
لە شاری ئاتینای پایتەختی وڵاتی یۆنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک باڵەخانەیەک ڕووخا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٤ کەس دۆزرایەوە.
لە پارێزگای مەرکەزی ئێران بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.