٣ کۆچبەر لە کاتی پەڕینەوە لە کەناڵی مانش گیانیان لەدەستدا
بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا، ٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی فەرەنسی فەرەنسی ئینفو، بەلەمێک کە ١٠٥ کەسی تێدابوو لە کەناراوەکانی ویسانت لە نزیک پاس دی کالە وەرگەڕا.
ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون.
هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی کۆچبەرانی دیکە هاوبەش نەکرا.
هەوڵدان بۆ گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بەسەر کەناڵی مانشدا بە بەلەمی بچووکەوە بووەتە خاڵێکی سەرەکی مشتومڕ لە پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و فەرەنسادا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سکای نیوز، ئەو ٧٨١ کۆچبەرەی لە ٢٣ی ئەیلولدا بە بەلەمی بچووکەوە کەناڵی ئینگلیزییان بەزاندووە و گەیشتوونەتە ئینگلتەرا، زۆرترین ژمارەی ئەمساڵ بووە کە لە یەک ڕۆژدا تۆمارکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو، کە ئەم هێرشانە لەگەڵ دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان، هەڵکوتانە سەر و پشکنینی ماڵەکان، تەقەکردن و داخستنی خاڵەکانی پشکنین هاوڕێ بوون.
سەهیۆنییەکان کە بە بیانووی جەژنی جوولەکەکان درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەدەن، ئەمڕۆ لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان بە کۆمەڵ چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.
بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستانی گرتەوە بووە هۆی مردنی ٨١ کەس.