گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەستیپێکردەوە
هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی عێراقی INA، هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستی پێکردەوە.
دەستنیشان کرا، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئەنجامی دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی زەیدی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بووە.
دوابەدوای ئەو ڕێوشوێنانەی ئەمریکا کە گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێرانیان کردە ئامانج بۆ فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە، حکومەتی عێراق گفتوگۆی ڕاستەوخۆی لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام دا بۆ ئەوەی داوای لێخۆشبوون بۆ هەندێک فڕۆکەخانەی عێراق بکات، بەتایبەتی بە هۆکاری مرۆیی وەک چارەسەری پزیشکی، پەروەردە و سەردانی ئایینی.
بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەی نەجەف لە ٢٥ی ئەیلولدا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران و لە ئێرانەوە ڕاگرتبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا ١٢ چالاکی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و هێرشی چەتەکانی جولەکەکان ئەنجام دراون.
لە شاری غەززە، ئامادەکارییەکان بۆ ناشتنی ئەو ١٠٥ شەهیدە بەردەوامە کە تەرمەکانیان لە داروپەردووی ناوچەی تاج تاوەر لە شەقامی یەرموک دەرهێنراونەتەوە.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بە زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونە ناو گوندی مریە لە ناوچە گوندنشینەکانی دەرعا لە باشووری سووریا و هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک. دواتر داگیرکەران لە ناوچەکە کشانەوە.