لە کەناری ڕۆژئاوا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێر ١٢ چالاکی بەرخۆدان ئەنجام درا
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا ١٢ چالاکی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و هێرشی چەتەکانی جولەکەکان ئەنجام دراون.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری فەلەستین، ڕووداوی جۆراوجۆر لە شارەکانی توباس، نابلوس، بەیت لەحم، ڕامەڵڵا و جەنین ڕوویان داوە.
لە کەمپی پەنابەرانی فارعە لە شاری توباس پێکدادان لەنێوان داگیرکەران و ئاوارەکان ڕووی دا. هەروەها لە شارۆچکەی بەیت فوریک لە نزیک شاری نابلوس پێکدادانێکی هاوشێوە ڕووی دا. لە ناحیەی بەیت فەجەر لە بەیت لەحم شەڕ و پێکدادان ڕووی دا.
لە شاری ڕامەڵڵا لە قەزای سینسیل شەڕ و پێکدادان ڕوویدا لە کاتێکدا هێزەکان بەرەنگاری هێرشی چەتەکانی جولەکە بوون. لە قەزاکانی نیلین، ئەلبیرە و سیلواد پێکدادان تۆمار کراوە.
لە جەنین فەلەستینییەکان بەرەنگاری هێرشی چەتەکانی جوولەکە بوون لە گەڕەکی ئەلمەرا. لە شارۆچکەی زەبابدە و کەباتیە پێکدادان ڕووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عیزەدین ئەلبەیک فەرماندەی لیوای باکووری کەتائیبی قەسام کە وەک تێکدەری "پلانی جەنەراڵەکان" ناسراو بوو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری داگیرکەران شەهید بوو.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، جارێکی دیکە لەگەڵ نێوەندگرانی قەتەر کۆبووەتەوە و تاوتوێی هەندێک بیرۆکەیان کردووە کە دەیخەنە بەردەم لایەنی ئەمریکا، بەمەبەستی خۆشکردنی ڕێگا بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێران.
لە شاری غەززە، ئامادەکارییەکان بۆ ناشتنی ئەو ١٠٥ شەهیدە بەردەوامە کە تەرمەکانیان لە داروپەردووی ناوچەی تاج تاوەر لە شەقامی یەرموک دەرهێنراونەتەوە.