عراقچی: بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بکرێتەوە دەبێت مەرجەکانی ئێران جێبەجێ بکرێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، جارێکی دیکە لەگەڵ نێوەندگرانی قەتەر کۆبووەتەوە و تاوتوێی هەندێک بیرۆکەیان کردووە کە دەیخەنە بەردەم لایەنی ئەمریکا، بەمەبەستی خۆشکردنی ڕێگا بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێران.
عراقچی باسی لەوە کرد کە هەندێک مەرج هەیە کە سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشتر باسی کردووە و وتی، "بۆ ئەوەی گەرووی هورمز بکرێتەوە دەبێت ئەم مەرجانە جێبەجێ بکرێن."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی شاندی ئێران گەیاندنی ئەو مەرجانە بوو بە لایەنی ئەمریکی و ئاگادارکردنەوەی وڵاتانی دیکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو مەرجانە بوو.
عراقچی باسی لەوە کرد کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەرەو تاران بەڕێدەکەوێت، ڕایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی وەڵامی ئەمریکا، لایەنی قەتەری ئەو وەڵامە دەگوازێتەوە بۆ ئێران.
عراقچی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەگەر واشنتۆن بەڕاستی بەدوای ڕێککەوتن یان چارەسەری ئاشتیانەدا دەگەڕێت، ئێران چارەسەرێکی پێشکەش بە ئەمریکا کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەو شەڕانەی ئێران ڕووبەڕووی بووەتەوە، ڕێبازێکی دیپلۆماسی و ڕێگەچارەی هەیە کە دەتوانێت پێشکەشی بکات و وتی، "ئێران ئامادەیە هەم بۆ دیپلۆماسی و هەم بۆ شەڕ".
لە چوارچێوەی ئەم پێشهاتانەدا، بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەلمەیادین ڕاگەیاندووە کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هێشتا بە شێوەیەکی ئەرێنی و بنیاتنەر لە ڕێگەی ناوبژیوانەکانەوە بەردەوامن. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ ڕێککەوتنێک بەبێ چارەسەرکردنی پرسە ئەتۆمییەکان نابێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عیزەدین ئەلبەیک فەرماندەی لیوای باکووری کەتائیبی قەسام کە وەک تێکدەری "پلانی جەنەراڵەکان" ناسراو بوو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری داگیرکەران شەهید بوو.
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا ١٢ چالاکی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و هێرشی چەتەکانی جولەکەکان ئەنجام دراون.
لە شاری غەززە، ئامادەکارییەکان بۆ ناشتنی ئەو ١٠٥ شەهیدە بەردەوامە کە تەرمەکانیان لە داروپەردووی ناوچەی تاج تاوەر لە شەقامی یەرموک دەرهێنراونەتەوە.