فەرماندەی تێکدەری "پلانی جەنەراڵەکان" شەهید بوو
عیزەدین ئەلبەیک فەرماندەی لیوای باکووری کەتائیبی قەسام کە وەک تێکدەری "پلانی جەنەراڵەکان" ناسراو بوو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری داگیرکەران شەهید بوو.
عیزەدین ئەلبەیک کە دوای شەهادەتی ئەحمەد ئەلغەندوور لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەرکی فەرماندایەتی لیوای باکووری غەززەی بە ئەستۆ گرتبوو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لە ٢٩ی ئەیلوول هێرشێکی درۆنی بۆ سەر باڵەخانەیەک لە گەڕەکی نەسر لە شاری غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا عیزەدین ئەلبەیک شەهید بوو.
ئەلبەیک پێشتر لە ٢٧ی ئایار تووشی هێرشی تیرۆری داگیرکەران بوبوو. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا ١٠ فەلەستینی کە ٤یان منداڵ بوون شەهید بوبوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوبوون. ئەلبەیک لە هێرشەکە بە زیندووی ڕزگاری بوبوو.
ئەلبەیک لە ساڵی ١٩٨١ لە دایک بوو و لە تەمەنی گەنجایەتیدا بەشداری لە حەماس کرد و لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری لە کەتائیبی قەسام کرد. ئەلبەیک لە ساڵانی ٢٠٠٤، ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ وەک فەرماندە بەشداری لە ژمارەیەکی زۆر ئۆپڕاسیۆن کردبوو.
حەماس ئەلبەیکی وەک فەرماندەی "تێکدەری پلانی جەنەراڵەکان" وەسف کرد. رژێمی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠٢٤ هەوڵی دەدا کە باکووری غەززە بە گشتی داگیر بکات و گەلی ناوچەکە بەرەو باشوور بگوازێتەوە. بەڵام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکان بەرگری و بەرخۆدان ڕێگری لە پلانەکە کرا. ئەلبەیک یەکێک لەو کەسانە بوو کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لە ڕێگریکردن لەو پلانە هەبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١١١ کەس.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، جارێکی دیکە لەگەڵ نێوەندگرانی قەتەر کۆبووەتەوە و تاوتوێی هەندێک بیرۆکەیان کردووە کە دەیخەنە بەردەم لایەنی ئەمریکا، بەمەبەستی خۆشکردنی ڕێگا بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئێران.
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا ١٢ چالاکی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران و هێرشی چەتەکانی جولەکەکان ئەنجام دراون.