ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١١١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١١١ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ڕووسیا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
عەبدولڕەحمان شەدید، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس، جەختی کردەوە پەلاماری هەزاران نیشتەجێی سەهیۆنی بە یاوەریی بن گڤیر بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی، پێویستی بە هاتنە مەیدانی ئوممەتی ئیسلامییە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی انصارالله و سەربازانی یەمەن کە لەلایەن عەرەبستانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە نزیک باب ئەلمەندەب، ٤٤ کەس کوژراون.