شەڕ و پێکدادان لە نێوان لایەنە یەمەنییەکان لە نزیک باب ئەلمەندەب: ٤٤ کەس کوژراون
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی انصارالله و سەربازانی یەمەن کە لەلایەن عەرەبستانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە نزیک باب ئەلمەندەب، ٤٤ کەس کوژراون.
بەپێی هەواڵی دوو سەرچاوەی سەربازیی لە لایەنە دژبەرەکان کە لە گەڵ شینوا قسەیان کردووە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکی توند کە ڕۆژی دووشەممە لە باشووری پارێزگای لاهیج لە نزیک گەرووی ستراتژیکی باب ئەلمەندەب سەریهەڵدا، لانیکەم ٤٤ کەس لە هێزەکانی یەمەن و بزووتنەوەی انصارالله کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
بە وتەی بەرپرسێکی سەربازیی حکومەتی یەمەن کە لەلایەن سعودیەوە پاڵپشتی دەکرێت، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ئەو پێکدادانانە دوای ئەوە سەریهەڵدا کە هێزەکانی انصارالله بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشیان کردە سەر پێگە شاخاوییەکانی ژێر دەسەڵاتی لایەنی بەرامبەر لە ناوچەی ئەلمەدەریبە و ڕاس ئەلعەرە، کە ناوچەیەکی ناڕێکە و ڕێگاکانی گەرووی باب ئەلمەندەب کۆنتڕۆڵ دەکات.
ئەو بەرپرسە بانگەشەی ئەوەشی کردووە، دوای چەند کاتژمێرێک لە شەڕی توند لەگەڵ بزووتنەوەی انصارالله، سەرەتا هێزەکانی چەند پێگەیەکیان گرت، بەڵام دواتر بە هێنانی هێزی بەهێز، هێرشی پێچەوانەیان دەستپێکرد.
ئەو بەرپرسە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە تێکهەڵچوونەکاندا ٢٨ ئەندامی انصارالله کوژراون.
کاربەدەستێکی یەمەن ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکان بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی رژیم هێرشی جۆراوجۆری ئاسمانییان بۆ سەر پێگەکانی انصارالله و شوێنی کۆبوونەوە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ناوچەکە ئەنجام داوە، بەڵام ناوی ئەو فڕۆکانەی ئاشکرا نەکردووە کە تێوەگلاون لەو هێرشانەدا.
هەروەها سەرچاوەیەکی سەبازی انصارالله کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەگەڵ شینهوا باسی لەوە کرد کە چەکدارانی انصارالله ١٦ سەربازی رژێمیان کوشتووە و چەند کەسی دیکەشیان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە لاهیج بریندار کردووە.
سەرچاوەکانی انصارالله جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "سەرەڕای هێرشە ئاسمانییە قورسەکان، پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە" و بزووتنەوەکە لەو پێگانەدا ماوەتەوە کە پێشتر لە ڕۆژەکەدا دەستی بەسەردا گرتبوو.
لەم دواییانەدا شەڕ لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن چڕتر بووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی انصارالله لە سەرەتای ئەم مانگەدا شاری بەندەری موها و دوورگەی مایون کە لە ڕووی ستراتیژییەوە گرنگە لە گەرووی باب ئەلمەندەب گرت.
ململانێی یەمەن کاتێک دەستی پێکرد کە انصارالله لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەسەر سەنعای پایتەخت و بەشێکی زۆری باکووری یەمەندا گرت، ئەمەش بووە هۆی دەستوەردانی هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی سعوودیە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ بۆ پشتیوانی لە حکومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ڕووسیا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
عەبدولڕەحمان شەدید، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس، جەختی کردەوە پەلاماری هەزاران نیشتەجێی سەهیۆنی بە یاوەریی بن گڤیر بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی، پێویستی بە هاتنە مەیدانی ئوممەتی ئیسلامییە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١١١ کەس.