حەماس: پەلاماری هەزاران نیشتەجێی سەهیۆنی بە یاوەریی بن گڤیر بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی، پێویستی بە هاتنە مەیدانی ئوممەتی ئیسلامییە
عەبدولڕەحمان شەدید، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس، جەختی کردەوە پەلاماری هەزاران نیشتەجێی سەهیۆنی بە یاوەریی بن گڤیر بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی، پێویستی بە هاتنە مەیدانی ئوممەتی ئیسلامییە.
عەبدولڕەحمان شەدید، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس، جەختی کردەوە کە پەلاماری هەزاران نیشتەجێی سەهیۆنی بە یاوەریی ژمارەیەک لە ڕەبییەکان و ئیتمار بن گڤیری بەناو وەزیری توندڕەوی کابینەی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری خەلیل، پەرەسەندنێکی نوێیە لە جەنگی رژێمی داگیرکەر دژی پیرۆزییەکانی فەلەستین و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر حورمەتی ئەو مزگەوتە و هەستی ملیۆنان موسڵمان.
شەدید ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڕینی شاری خەلیل بۆ بنکەیەکی سەربازی و سەپاندنی گەمارۆیەکی توند بەسەر دانیشتووانەکەیدا، درێژکراوەی هەڵسوکەوتە توندڕەوانەکانی رژێمی داگیرکەر و هەوڵە ڕێکخراوەکانیەتی بۆ زیادکردنی گوشار بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم سیاسەتانە هەرگیز ناتوانن ئیرادەی گەلی فەلەستین بشکێنن، ئەو گەلەی کە لە بەرگری لە خاک و پیرۆزییەکانی خۆیدا وەستاوە.
ئەو سەرکردەیەی حەماس وێڕای ئەوە وتی، "پەلامار و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی رژێمی سەهیۆنی دەبنە فاکتەرێک بۆ پەرەسەندنی توڕەیی جەماوەری کە لە گۆڕەپانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەدا ڕوو لە زیادبوونە، ئەم کردەوانەش گەلی فەلەستین تەنها لە پابەندبوون بە ماف و پیرۆزییەکانیان و بەردەوامبوون لە ڕێڕەوی بەرگریدا، سوورتر دەکات."
شەدید جەختی کردەوە کە مزگەوتی ئیبراهیمی هەر بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ناسنامەی ڕەسەن و پێگەی ئیسلامی و مێژوویی قووڵی خۆی، هەموو هەوڵەکانیش بۆ بێحورمەتیکردن و بەجولەکەکردنی ئەم مزگەوتە، لە گۆڕینی ئەم ڕاستییەدا شکست دەهێنن.
ناوبراو داوای لە گەلی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوا و سەرجەم دانیشتووانی پارێزگای خەلیل کرد کە بۆ پاڵپشتیکردنی مزگەوتی ئیبراهیمی بێنە مەیدان، ڕوو لە مزگەوتەکە بکەن، ئامادەبوونی بەرچاویان هەبێت و بە مانەوە و پاسەوانی لە مزگەوتەکەدا، بەربەستێکی پتەو لە بەرامبەر پلانی رژێمی داگیرکەر و نیشتەجێکراوەکانی دروست بکەن.
شەدید هەروەها داوای لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کرد بۆ یارمەتیدانی پیرۆزییەکانیان کە لەلایەن گرووپەکانی نیشتەجێی سەهیۆنی و هێزەکانی رژێمی داگیرکەرەوە بێحورمەتییان پێ دەکرێت، بێنە دەنگ و مەیدان. لە کۆتاییشدا جەختی کردەوە کە پاراستنی پیرۆزییەکان ئەرکێکە کە دەکەوێتە ئەستۆی ڕۆڵەکانی ئوممەتی ئیسلامی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ڕووسیا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی انصارالله و سەربازانی یەمەن کە لەلایەن عەرەبستانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە نزیک باب ئەلمەندەب، ٤٤ کەس کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١١١ کەس.