لە ڕووسیا لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە وڵاتی ڕووسیا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی تاس بە پشتبەستن بە خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان بڵاوی کردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک کە شەوی ڕابردوو لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لە ناوچەی یارۆسلاڤلی ڕووسیا کەوتەوە، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
میخائیل ئێڤرایڤ، پارێزگاری هەرێم لە پۆستێکی تێلێگرامدا مردنەکانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەبێ پچڕان بەردەوامن و نزیکەی ٢٠٠ کارمەندی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
ئاژانسەکە بڵاوی کردەوە، دەسەڵاتدارانی ڕووسیا لێکۆڵینەوەی تاوانکارییان دەستپێکردووە سەبارەت بە تۆمەتەکانی پێشێلکردنی ڕێساکانی سەلامەتی پیشەسازی.
دەستنیشان کرا کە بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەکە دەستبەسەر کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵ بەسەر دوو شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خارکیڤ و دۆنێتسک دامەزراون، هەروەها چەندین ئامانجی سەربازی لێدراون.
عەبدولڕەحمان شەدید، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی حەماس، جەختی کردەوە پەلاماری هەزاران نیشتەجێی سەهیۆنی بە یاوەریی بن گڤیر بۆ سەر مزگەوتی ئیبراهیمی، پێویستی بە هاتنە مەیدانی ئوممەتی ئیسلامییە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی انصارالله و سەربازانی یەمەن کە لەلایەن عەرەبستانەوە پاڵپشتی دەکرێن لە نزیک باب ئەلمەندەب، ٤٤ کەس کوژراون.