نووسەر و لێکۆلینەر مەلا مەحموود قلنچ کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبوو چارەسەر بوو و نەخۆشخانەی بەجێ هشت بەڵام بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە ماڵەکەی قەرەنتینە دەکرێت.
مەلا مەحموود ٦ رۆژ پێشتر بەهۆی ناراحەتیەکەی چووە نەخۆشخانە و لە ئەنجامی پشکنین دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
نووسەر و لێکۆلینەر مەلا مەحموود قلنچ کە یەکێکە لە کەسایەتیەکانی ناوداری ناوچەکە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبوو چارەسەر بوو و نەخۆشخانەی بەجێ هشت بەڵام بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە ماڵەکەی قەرەنتینە دەکرێت.
هەروەها براکەی مەلا مەحموود کە ئەویش تووشی ڤایرۆسەکە بوبوو چارەسەر بوو و سوپاسگوزاری بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەیان کرد.
"سوپاسگوزاری نەخۆشخانەی تایبەتی ئیپەکیۆلوو دەکەین"
مەلا مەحموود وتی، "سوپاس گوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە لەو ٦ رۆژەی لە نەخۆشخانە بووم پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ من ئەنجام دا و ئەوانەی نەیانتوانی ئەنجام بدەن. لە جان و دڵ سوپاسگوزاری هەمووتان دەکەم. هەروەها بەهۆی خزمەتی جوانیان سوپاسگوازی تەواوی پزیشکەکان و پەرستیارەکان و کارمەندانی تەندروستی تەواوی نەخۆشخانەکان و بە تایبەتی نەخۆشخانەی تایبەتی ئیپەکیۆلیی قۆسەر دەکەم. خودای گەورە تەواوی کارمەندانی تەندروستی لە نەباشیەکان بپارێزێت. پیرۆزبایی تەواوی کارمەندانی تەندروستی دەکەم و بە سوپاس یادیان دەکەم. خودا هاوکاریان بکات."
"کارمەندانی تەندروستی کە لە دژی نەخۆشیەکە شەڕ دەکەن وەکو ئەسحابی بەدر و ئوحدن"
مەلا مەحموود لە بەردەوامی وتی، "خودا بە ناوی شافی خۆی شیفای بە تەواوی مرۆڤەکان، بە تایبەتی ئەو کەسانەی لە وڵاتەکەمانن بدات و تەواوی کارمەندانی تەندروستی کە لە بەرامبەر نەخۆشیەکە تێکۆشان دەکەن بپارێزێت. هەرچەند تەماشای ئێوە دەکەم خۆی لە ژێر مینەت هەست دەکەم. ئێوە دەبنە وەسیلەی چارەسەری زۆر کەس، لە لای من ئەمڕۆ کارمەندانی تەندروستی کە لە دژی نەخۆشیەکە شەڕ دەکەن وەکو ئەسحابی بەدر و ئوحدن. سوپاسگوزاری هەمووتان دەکەم و هیوادارم گەردەنم ئازاد بکەن. إن شاء الله تەواوی نەخۆشەکان چارەسەر دەبن."
"دوعای پەروەردەگارم دەکەم"
مەلا مەحموود کاتێک لە نەخۆشخانە دەچوو دەرەوە وتی، "٦ رۆژ پێشتر هاتمە نەخۆشخانە و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنام ئەنجام دا و پۆزەتیڤ دەرچوو. لەگەڵ براکەم لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر دەبووین و الحمد لله چارەسەر بووین و ئەمڕۆ نەخۆشخانە بەجێ دەهێڵین. الحمد لله ئەگەر وەکو پێشتریش نەبێت تەندروستیمان باشە. پێش لە هەموو شت سوپاسگوزاری کارمەندانی تەندروستی دەکەم کە لە دژی ئەو نەخۆشیە تێکۆشان دەکەن. هەروەها دوعای پەروەردەگارم دەکەم. دەڵێم؛ پەروەردەگاری من! کارمەندانی تەندروستی و گەلەکەمان و وڵاتەکەمان و دەوڵەتەکەمان و مرۆڤایەتی لەو نەخۆشیە بپارێزە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدوای دۆخی کەشوهەوای سەخت و لێکەوتەکانی جەنگی جینۆساید، لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی ڕوو لە زیادبوون بەرەوڕوون.
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.