دەزگای خێرخوازیی نێونەتەوەیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە ١٥ی نیسان دەستی بە چالاکیەکانی خۆی دەکات.
لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی دونیای خستوە ژێر کاریگەری خۆی، رێکخراوەکانی خێرخوازی هەوڵ دەدەن لە رێگاکانی مومکین بەردەوام بن لە چالاکیەکانیان.
دەزگای خێرخوازیی نێونەتەوەیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا کە ناوەندەکەی لە ئەلمانیایە هەموو ساڵێک پێش لە مانگی رەمەزان کۆبوونەوەی ئیستیشارە ئەنجام دەدات و ئەمساڵ بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەکە لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفەرانس ئەنجام درا.
نوێنەرانی دەزگاکە کە لە شوێنەکانی جۆراجۆری ئەوڕووپان بەژداری کۆبوونەوەکە بوون.
لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە چالاکیەکانی مانگی رەمەزان کە لە ٢٤ی نیسان دەستی پێ دەکات لە ١٥ نیسان دەستی پێ بکات.
حوسێن ئاتەش یاریدەدەری سەرۆکی گشتی دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە راگەیەنداوێک سەبارەت بەم بابەتە دەست نیشانی کرد، بۆ هاوکاری کردن بە یەتیمەکان و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ گەورەترە و هەژارەکان لە مانگی رەمەزان بە دروشمی "ژیان پێکەوە جوانە" دەست بە چالاکیەکانمان دەکەین.
ئاتەش وتی، "لەگەڵ نوێنەرانمان لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفەرانس کۆبوونەوەمان ئەنجام دا. لەم قۆناغەی دژواردا بۆ هاوکاری کردن بە یەتیم و مەغدوور و پیرەکان بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین کە زەکات و فیترە و هاوکاریەکانیان بە دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا بدەن."
هەروەها ئەو کەسانەی دەیانەوێت هاوکاری بکەن دەتوانن لە رێگای ماڵپەڕی www.avrupayetimeli.com هاوکاریەکانیان بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا و نزیکەی ٣٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی" لەگەڵ رژێمی داگیرکەر نییە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی یەکێتی کۆمەڵایەتی.
دادگایەک لە تونس، سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەر ١١ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆرکردنی محەممەد ئەلزەواری، ئەندازیاری فڕۆکەوانیی تونسی و یەکێک لە فەرماندە تەکنیکییەکانی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس سەپاند.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.