هاویشتنی مووشەکی بالستیک لە قووڵایی زەوی بۆ یەکەم جار لە ئێران
فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای ئێران باس لە هاویشتنی مووشەکی بالستیک لە قووڵایی زەویەوە بۆ یەکەم جار لە جیهان لەلایەن هێزی هەوافەزای سوپاوە لە مانۆڕی پێغەمبەری مەزن ١٤ کرد.
سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی هاوبەشی پێغەمبەری مەزن ١٤ کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی ڕابردووەوە لە ناوچەی گشتی کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورمز خەریکە بەڕێوە دەچێت، وتی، "مانۆڕەکانی سوپا بە گشتی داهێنەری زۆری تێدایە و لە ئەم مانۆڕەدا بۆ یەکەم جار لە جیهان، هاویشتنی مووشەکی بالسیتک لە قووڵایی زەویەوە لەلایەن هێزی هەوافەزای سوپاوە ئەنجام درا."
هەروەها وتی، "لە ئەم مانۆڕەدا بە بێ بەکارهێنانی سەکۆ و جیهازات، مووشەکەکان دڵی زەویان هەڵکۆڵی و ئامانجە لە پێش دیاری کراوەکانیان بە وردی پێکا و تێکیان شکاند."
سەردار حاجی زادە لە بەردەوامی وتی، "بە ئەم کۆمەڵە جیهازاتە کە ئەمڕۆکە لە بەردەستماندایە دەتوانن هەرجۆرە ئامانجێکی دوژمن لە هەر خاڵێک لە ناوچی کەنداوی فارس، دەریای عومان و ئەقیانووسی هیند بپێکین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، نیشتەجێگاکانی مالایا ڤۆلچیا لە خارکیڤ و رۆزۆڤکا لە ناوچەی زاپۆرۆژیا کۆنترۆل کران.
لە ویلایەتی ئۆندۆی وڵاتی نێجیریا ٤٩ کەس بەهۆی خواردنەوەی گیایی ژەهراوی بوون و دواتر گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بەرپرسانی رژێمی سەهیۆنی چوونەدەرەوەی کۆمەڵێک لەو نەخۆش و بریندارانەی بە توندی سنووردار کرد کە پێویستیان بە چارەسەری خێرا و پسپۆڕانەیە لە میسر."
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، هێرشی کردووە بنکەکانی گواستنەوە و وزەی ئۆکراینا.