رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢٠٣ رۆژە بەردەوامە لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی لە کەناری غەززە و هەموو کاتێک نیشتەجێگاکانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات و مەغازی و شاری زەواییدە ئەنجام دایەوە.
رژێمی داگیرکەر ژمارەیەکی زۆر باڵەخانەی لە شاری موغرەقەی کەناری غەززەی خاپوور کرد و بە تۆپهاوێژ هێرشی کردە سەر بەیت لاحیە و ژمارەیەکی زۆر ناوچەی دیکە لە باکووری غەززە.
داگیرکەران لە شاری غەززە مزگەوتی سەفایان بۆردوومان کرد و هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر گەڕەک وەک زەیتوون و شوجاعیە.
چالاکییەکانی کردنەوەی گۆرەکانی بە کۆمەڵ لە نەخۆشخانەی نەسڕ لە شاری خان یونس بەردەوامە. تاوەکو ئێستا لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان ٣٩٢ تەرم دۆزرانەتەوە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد و یەتیم ئەلیی ئەوروپا لە وڵاتی چاد هاوکاری خواردن بە سەر نزیکەی هەزار خانەوادە دابەش کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر دیمەشقی پایتەختی وڵاتی سوریا.
لە کۆماری ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لە قۆناغی دروستکردندابوو ٨ کەس گیانیان لە دەست دا و ٣٨ کرێکاریش لە ژێر باڵەخانڕوخاوەکەدا گیریانخواردووە.
سەربازێکی داگیرکەری سەهیۆنی کە چەند رۆژ پێشتر لە ئەنجامی شەڕ لە تولکەرەم بە گرانی بریندار بوبوو مرد.