لە زاکۆکانی ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە فەلەستین رۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن و پۆلیس هەوڵی رێگری کردن لە خۆپیشاندانەکان دەدات و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دەستبەسەر کردووە.
لە ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر زانکۆ بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە غەززە کردووە.
لە ١٨ی نیسانەوە خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ غەززە لە زۆرێک لە زانکۆکانی ئەمریکا ڕێکخراوە، لەوانە زانکۆی کالیفۆرنیای باشوور، زانکۆی نیویۆرک(NYU)، زانکۆی یێڵ، زانکۆی کالیفۆرنیا، زانکۆی مینیسوتا، زانکۆی جۆرج تاون، زانکۆی جۆرج واشنتۆن و زانکۆی کۆڵۆمبیا و لە ئەنجامی دەسوەردانی تیمەکانی ئاسایش زیاتر لە ٤٠٠ قوتابی دەستبەسەر کراون.
قوتابییەکانی زانکۆی ئێمۆری لە شاری ئاتلانتای ویلایەتی جۆرجیا ناڕەزایەتیان دەربڕی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و بانگێشتی ئاگربەستی گشتییان کرد.
پۆلیس موداخەلەی خۆپیشاندەران کرد کە لە باغچەی زانکۆکە چادریان دانەوە. پۆلیس لە کاتی موداخەلە غازی فرمێسکڕێژ و چەکی کارەبایی بەکار هێنا و هەنێک لە قوتابییەکانی دەستبەسەر کرد.
دەستنیشان کرا، لە زانکۆی هاروارد نزیکەی ١٠٠ قوتابی چادریان داناوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێک لە پارێزگای بەدەخشانی وڵاتی پاکستان ٣ پۆلیس گیانیان لە دەست دا و ٥ پۆلیسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا هێرشیان کردووە سەر زیاتر لە ١٠٠ شوێن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٤ هەزار و ٨٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٨ هەزار و ٤٠٤ کەسیش بریندار بوون.
جووەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی رژێمی داگیرکەر هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا.