پەیامی هودا پار بەهۆی پرسەو سەرەخۆشی
ناوەندی گشتی هودا پار لە پەیامێک سوپاسی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان و تەواوی ئەو کەسانە کرد بەهۆی کۆچی دوای موحەمەد یاوز پرسەنامەیان ناردبوو.
ناوەندی گشتی هودا پار لە پەیامێک سوپاسی سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و تەواوی ئەو کەسانە کرد بەهۆی کۆچی دوای موحەمەد یاوز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار کە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنچەی گورچیلە کۆچی دوای کردبوو پرسەنامەیان ناردبوو.
بەو ئایەتی پیرۆزە دەستی بە پەیامەکە کرا، "إنا لله و إنا إلیە راجعون" دواتر باس لەوە کرا کە بەهۆی کۆچی دوای موحەمەد یاوز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار زۆر غەمبار و دڵگرانن.
لە بەردەوامی پەیامەکە سوپاسی تەواوی ئەو کەسانەیان کرد کە بەهۆی کۆچی دوای موحەمەد یاوز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار سەردانیان کردبوو و پرسەنامەیان ناردبوو.
لە پەیامەکە سوپاسی ئەو کەسانە کرا کە پرسەنامەیان ناردبوو:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا
مستەفا ئالتنتۆپ سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا
عبدالحمید گول وەزیری دادپەروەری تورکیا
مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق
تەمەل قارامۆلائۆغلو سەرۆکی پارتی سەعادەت
فاتیح ئەرباکان سەرۆکی پارتی دووبارە ڕەفاه
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی إتحاد العلماء
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بە خانەوادەی موحەمەد یاوز ڕاگەیاند، وتی: بەم وەسیلەیە جارێکی تر داوای ڕەحەمەت و لێ خۆشبوون بۆ موحەمەد یاوز دەکەین و هەروەها داوای ئارامی بۆ حەوا یاوز هاوسەری موحەمەد یاوز و ابراهیم و شەوال و زەینەب سودە و مەریەم منداڵانی خوالێخۆشبوو، هەروەها تەواوی هاوڕێکانی موحەمەد یاوز دەکەین.
موحەمەد یاوز یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار چەند ڕۆژ پێشتر بەهۆی نەخۆشی شێرپەنچەی گورچیلە لە نەخۆشخانەی دیاربەکر کۆچی دوای کردبوو.
موحەمەد یاوز لە شارۆچکەی کەحتا (کۆلک)ی پارێزگای سەمسوور لە لایەن هاوڕێکانی و کەسوکارەکانی بە خاک سەپێردرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا