ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ وەک ئاگربەست لە غەززە، ئاڵوگۆڕی ئەسیر، ئاوادانکردنەوەی دووبارەی غەززە دوای ئاگربەست و پرسی سەرکردایەتی بزووتنەوەکە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) دایەوە.
حەمدان جەختی لەوە کرد کە مەرجی بزووتنەوەکە بۆ ئاگربەست کۆتایی هاتنی گشتی هێرشەکان و کێشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر و ئاوادانکردنەوەی دووبارەی غەززە و دابینکردنی هاوکارییەکانە و جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت.
تەواوی دەقی هەڤپەیڤینەکەی لەگەڵ ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس لەگەڵ ئیلکها:
ئایا ئەگەری رێککەوتنی ئاگربەستێک لە کەناری غەززە و ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان هەیە؟
لە راستیدا ئەوەندەی دەبینرێت قەوارەی سەهیۆنی رێگری لە رێککەوتنێکی بەم شێوەیە دەکات و هەوڵ دەدات بۆ ئەنجامدانەوەی کۆمەڵکوژییەکانی زیاتر کات بە دەست بهێنێت. بەڵام لە کۆتاییدا ئەم شتە دەڵێین: ئەم قەوارەیە تەنها بە رێککەوتنێک دەتوانێت ئەسیرەکانی دەست بەرخۆدان وەربگرێت. ئەم رێککەوتنەش بریتەیە لە بەجێ هێنانی داواکانی گەلەکەمان؛ کۆتایی هاتنی هێرشەکان بە گشتی، کێشانەوەی هێزەکانی داگیرکە بە تەواوەتی و دووبارە ئاوادانکردنەوە و دابینکردنی هاوکارییەکان بە بێ هیچ مەرجێک بۆ غەززە. دواتر بە پێی ئاستەکانی کە گەلەکەمان قبولی بکات ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئەنجام بدرێت. داگیرکەر هەوڵیدا قۆناغەکە پەک بخات، بەڵام تێگەیشت کە ناتوانێت بە زۆر ئەسیرەکان وەربگرێتەوە. کاتێک ویستی بە زۆر بگاتە دەستیان، ئەسیرەکانی بە مردوویی بینی. هەموو ئەوانەی بە زیندووی بردرانەوە بە ڕێککەوتن و ڕێکخستنێک هاتبوون کە لەگەڵ بەرخۆدان ئەنجام درا. بۆیە رەنگە داگیرکەران بۆ ماوەیەک هەوڵی رێگری لە شتەکان بدات، بەڵام دواجار ئازادکردنی ئەسیرەکان تەنها بە ڕێککەوتن دەبێت.
یەحیا سینوار شەهید بوو؛ ئێستا چی دەبێت؟ کی ئەرکی رابەرایەتی بزووتنەوەکە بە ئەستۆ دەگرێت؟ ئایا بڕیارێک دراوە کە لە ناو بزووتنەوەکە کەسێک بۆ سەرکردایەتی هەڵبژێردرێت؟
لە سەرەتا لە خودا دەخوازین کە شەهیدی رابەر براکەمان یەحیا سینواری قبول بکات و پلەکانی بەرزی بەهشتی فیردەوسی پێی ببەخشێت، إن شاء الله.
شەهادەتی براکەمان ئەبو ئیبراهیم یەحیا سینوار سەرچاوەی هاندانە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە. ئەو جیهاد و فیداکاری و قارەمانێتی و شەهادەتەی شەهید ئەنجامی دا، مۆدێلێکی نمونەیی لەناو ئەندامانی بزووتنەوەکە و تەواوی ئوممەتە.
پرسیاری سەرکردایەتی بزووتنەوەکە؛ پرسێکە پەیوەندی بە بنەما و یاساکانی ناوخۆیی کارنامەی بزووتنەوەکە هەیە. ئەم یاسایانە لە چوارچێوەی دامەزراوە کراوەکاندا کاردەکەن کە خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن.
پرسیاری ئایا بڕیارێک لەبارەی جێگری شەهید کێ دەبێت؛ کاتێک بڕیار بدرێت کە کی دەبێتە سەرکردە بە ئەندامانی بزووتنەوەکە رادەگینرێت و ئەم بڕیارەکە بە ئینیستیاتیفی ئەوان دەدرێت. بەڵام ئەم هەنگاوە هەروەها دیاری دەکات کە ئایا بڕیارێک دەبێت لەسەر ئەوەی کێ سەرکردە دەبێت و چۆن ئەو راگەیاندنە دەکرێت.
ئایا ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاکاندا بڵاودەبنەوە ڕاستن کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەیە نەک یەک سەرکردە؟
زۆر دەنگۆ، وەک دامەزراندنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، هەڵبژاردنی هەندێک ناو، یان ئەگەری هەڵبژاردنی هەندێک بەدیل هەوڵی هەندێک ڕێکخراوی راگەیاندنن بۆ لێکدانەوەی ڕووداوەکانە یان هەوڵی بازنە ڕەشەکانی ناو ڕاگەیاندنە بۆ کۆبوونەوە زانیاری کە خزمەت بە داگیرکارییەکە دەکات. بەم جۆرە قسەیانە هەوڵی لەکەدارکردنی بەرخۆدان یا گەیاندنی زیان بە هەنێک رابەرانی بزووتنەکە دەدرێت و بەم شێوەیە سودیان بۆ داگیرکاری دەبێت. بۆیە گرنگی بەو شتانەی دەوترێت نادەین. سەرکردایەتی بزووتنەوەکە چالاکە و بە دەست بۆشانی سەرکردایەتی ناناڵێت. سەرکردایەتی بزووتنەوەکە کاروبارەکانی بە شێوەیەک بەڕێوە دەبات کە توانا و بەهرەکانی بەڕێوەبردن لە بەرەکانی شەڕ و لە گۆڕەپانی سیاسیدا بە جیهان نیشان بدات. کاتێک ئەم سەرکردایەتییە بڕیاری دا هەر راگەیاندنێک سەبارەت بە پێکهاتەکەیان یان کێ سەرکردایەتی بزووتنەوەکە بکات، بۆ هەمووان روون دەبێتەوە. هەوڵدان بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانەی کە لە میدیاکاندا بڵاودەبنەوە و زۆربەیان ڕاست نین، ئەو کەسانە ماندوو دەکات کە ئەم کارە دەکەن.
ئایا شەهادەتی سینوار کاریگەری بە سەر سیاسەتەکانی بزووتنەوەکە هەیە؟ ئەگەر هەیە چین؟ ئایا لە نێوان ئەم سەرئەنجامانە هەڵوێستی بزووتنەوەکە لەبارەی دانوستانیش هەیە یان نا؟
ئەگەر ئامانج ئەوە بێت کە ئایا کاریگەری شەهادەتی ئەبو ئیبراهیم سینوار بە سەر سیاسەتی بزووتنەوەکە بێت نەخێر بێ گومان هیچ کاریگەریی نییە. نە لە بنەماکان، نە لە ستراتیژیا و نەش لە چوارچێوەی گشتی هیچ هەنگاوێک بەرەو پاشەوە دانانرێت. گومانی ئەوەی کە تیرۆرکردنی رابەرانی بزووتنەوەکە سیاسەت و ئامانجەکانی بزووتنەوەکە دەگۆڕێت هەڵەیە.
پرسیاری هەڵوێستی بزووتنەوەکە لە دانوستانەکان؛ هەموو کەس دەزانێت کە هەڵوێستی بزووتنەوەکە لە دانوستانەکان هەموو کاتێک سابیت ماوە و نەگۆڕاوە. بزووتنەوەکە پابەند بووە بە داوایانەی کە وەک مافە بنەڕێتییەکان گەلەکەمان دەبینێت؛ کۆتایی هاتنی هێرشەکان بە گشتیی، کێشانەوە لە غەززە، ئاوادانکردنەوە و دابینکردنی یارمەتییەکان بۆ غەززە بە بێ هیچ مەرجێک و ئازادکردنی ئەسیرەکانمان و ئەسیرەکانیان بە هەنێک مەرجەکانی ئاشکرا و روون. بزووتنەوەکە دانوستانەکانی بە پێی ئەم بنەمایانە ئەنجام دایەوە و گفتوگۆی لە سەر کرد؛ هەنێک لە فکرەکان قبول کرد و هەنێک لە ئینیستیاتیفەکانی بە گشتی پەسەند کرد. بەڵام دوژمن هەموو کاتێک بووە ئەو لایەنەی کە رێگری لە قۆناغەکە کرد. بۆیە بنەماکانی دانوستان هێشتا وەک خۆیەتی.
بۆیە ئەگەر کاریگەریێکی شەهادەتی ئەبو ئیبراهیم (یەحیا سینوار) هەبێت گومان ناکەم ئەمە کاریگەریێکی نەرێنی بێت؛ بە پێچەوانە کاریگەریێکی ئەرێنی دەبێت. لەدەستدانەوەی رابەرێکی گەورە وەک براکەمان یەحیا سینوار بە واتای کاریگەرییەکانی نەرێنی نییە؛ بە پێچەوانە وەک رابردوو لە دوای شەهادەتی براکانی دیکەمان زیاتر پابەند دەبین لەم رێگایە و زیاتر باپەند دەبین بە بەرپرسیارێتی ئەم ئەمانەتە.
پێم وایە تیمی دانوستانکارمان چەند مانگێکە سەرکردایەتی دانوستانەکانی کردووە و لێهاتوویی و متمانەی سەرکردایەتی بزووتنەوەیان هەیە. بە ئیزنی خوای گەورە ئەم تیمە توانای بەجێگەیاندن و هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییەیان بە باشترین شێوە هەیە.
تۆفانی ئەقسا بەرەو کوێ دەچێت؟ ئایا بزووتنەوەکە پلانێکی ڕوونی لە ئاسۆدا هەیە؟ چ جۆرە ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی دوای جەنگ هەیە؟
تۆفانی ئەقسا ئۆپراسیۆنێکە إن شاء الله سەرکەوتنی بە دەست دەهێنێت. لە تۆفانەدا دەیان هەزار کەس شەهید و سەدان هەزار کەس بریندار بوون. إن شاء الله ئەنجامەکەی تەنها سەرکەوتن دەبێت. خوای گەورە میهرەبانتر و بەخشندەترە لەوەی بەندەکانی تاقیبکاتەوە و ئەو سەرکەوتنەیان پێبدات کە ئارەزووی دەکەن.
بۆیە باوەڕ دەکەین کە إن شاء الله ئەنجامەکانی ئەم تۆفانە سەرکەوتن دەبێت. گەلەکەمان لەگەڵ ئەوەی خانوو، دەمودەزگا و شەقامەکانیان وێران بوو، تووشی برسێتی، تێنوو بوون، تووشی ئازاری برین و ئەشکەنجە بوون بەڵام سەبڕیان کرد و منداڵەکانیان وەک شەهید فیدا کرد. بە ئیزنی خودا ئەم گەلە تەنها پاداشتی بە دەست دەهێنێت و هەم لە دونیا و هەمیش لە ئاخیرەت بەخێرترین شت سەرکەوتنە لە دونیا. ئێمە بۆ بەجێهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان و ئوممەت بەردەوام دەبین لە جیهاد و بەرخۆدان.
ئەگەر باسی پلانەکە بکەین بێگومان ئەوانەی شەڕی ئەم داگیرکارییە دەکەن بەگوێرەی پلانێک حەرەکەت دەکەن و بە دیدگایەک کاردەکەن؛ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و کاردانەوە کار ناکەن. بەپێچەوانەوە ئەم پلانە پلانێکە کە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئامادەکراوە کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، واتە سەرکەوتن، ڕزگاری، گەڕانەوەی گەلەکەمان بۆ سەر خاکەکانی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆمان. ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی تەواو سەروەر و سەربەخۆیە و قودس وەک پایتەختی وڵاتەکەی بێت. هەر بۆیە کاتێک دەڵێین 'ڕۆژی دواتر' باس لە ڕۆژێکی نەتەوەیی گەلی فەلەستین دەکەین و ڕۆژێک کە ئیرادەی فەلەستین دەبێتە واقیع و سەرکەوتن بەدەست دێت. بە دڵنیاییەوە هاوکێشەکانی سەرکەوتن و ئازادی تەنها هی فەلەستین دەبێت و تەنها لە بەرژەوەندی گەلەکەمان دەبێت، إن شاء الله.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.