پەکەکە/هەدەپەییەکان هەڕەشە لەو خانەوادەیانە دەکەن کە بەژداری چالاکی دانیشتن بوونەتەوە
نامەیەکی هەڕەشە ناردراوە خانووی عایشەگول بیچەر کە بەهۆی رفاندنی منداڵەکەی لە لایەن پەکەکە بۆ سەر چیا بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە بووە و کەسێکیش سووکایەتی بەو خانەوادە دەکات.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە بەهۆی رفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە بەردەوامە.
کۆتا جار پەکەکە/هەدەپەییەکان سووکایەتیان بەو خانەوادەیانە کرد و نامەیەکی هەڕەشە بۆ ماڵی یەکێک لەو کەسانە نارد کە بەژداری چالاکی دانیشتن بووە.
عایشەگول بیچەر وتی، "لە ١٧ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کوڕەکەم کەوتە دەستی پەکەکە. لە ٣ی ئەیلوول تا ئێستا بەردەوامم لە چالاکی دانیشتن. ئێمە بۆ مافی خۆمان لێرە دانیشتین. چەندین جار هەڕەشەم لێ کرا. دوێنێ پەکەکەییەکان جارێکی دیکە هەڕەشەیان کرد. نامەیەکیان بۆ ماڵەکەم نارد و هەڕەشەیان کرد. لە سەر نامەکە نووسرابوو مردن بۆ ئێوە.' ئەوە یەکەم هەڕەشەی پەکەکە نییە. چەندین جار هەڕەشەیان کردوە. بەڵام یەکەم جارە بە نامەکە هەڕەشە دەکەن."
"با بزانن سەرمان نزم ناکەین"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "با بزانن سەرمان نزم ناکەین. مافەکەمان وەردەگرین. ئێمە هیچ شتێکمان ناوێ تەنها منداڵەکانمان دەوێ. چەندین مانگە دایکەکان لێرە فەریاد و فیغان دەکەن بەڵام بۆچی هەدەپە رۆژێک گوێبیستی دەنگی ئەوان ناکات. ئەگەر هەدەپە خۆی وەکو نوێنەری کوردەکان دەبینێت با ئەو کات گوێبیستی دەردی ئەو دایکانە بکات."
"ئەگەر کۆتاکەی مردنیش بێت ناچم"
بیچەر لە کۆتاییدا وتی، "ئێوە منداڵەکانمان بردە سەر چیا. چونکە ئێوە ناوەندی تۆماڕ کردنی قەندیلن. کۆتا جار کوڕەکەم لە بارەگای هەدەپە بینراوە. من تا کاتێک مافی ئەو دایکانە وەرنەگرم کۆتایی بە تێکۆشانەکەم ناهێنم. ئەگەر کۆتاکەی مردنیش بێت ناچم."
هەروەها ئەمڕۆ بەیانی کەسانێکی نەناسراو هاتوە پێش بارەگای هەدەپە و سووکایەتی و هەڕەشەی لە خانەوادەکان کردوە.
دوای ڕۆشتنی ئەو کەسە خانەوادەکان دەستیان بە وتنی دروشمی "مردن بۆ پەکەکە" کردوە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا