رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ پیرۆزبایی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی هودا پار ئەنجام دەدات
مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ زەکەریا یاپجیئۆغلو ئەنجام دا کە وەکو سەرۆکی نوێی هودا پار هەڵبژێردرا.
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە پەیوەندی تەلەفۆنیەکەدا پیرۆزبایی یاپجیئۆغلو کرد و داوای سەرکەوتن بۆی خواست و دەست نیشانی کرد، "هیوادارم سەرکەوتنی کۆنگرە گڕ و تینی زیاتر بخاتە کارەکانتان."
هەروەها وڕای تەئکید کردنەوە لە پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا هیوای سەرکەوتن بۆ خواستن.
زەکەریا یاپجیئۆغلو خۆشحالیی خۆی دەربڕی بەهۆی پەیوەندیەکە و جەختی لە گرنگی پەیوەندی و هاوریکاری نێوان هەردوو کردەوە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا