ژمارەی ئەو خانەوادانەی بەژداری چالاکی دانیشتن بوون گەشتە ٢٤ خانەوادە
ژمارەی ئەو خانەوادانەی بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بینای سەرۆکایەتی هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بوون گەشتە ٢٤ خانەوادە.
نیهان چیچەک باسی لەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٤ کچەکەی ئالتوون چیچەک لە لایەن ئامۆزاکانی فریو درا و بردرا گوندەوارەکانی لیجێ و ڕەفێندرا سەر چیا و بۆیە بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بینای هەدەپە بووە.
دایک نیهان چیچەک باسی لەوە کرد، کاتێک کچەکەی ئالتوون ڕەفێندرا تەمەنی ١٩ ساڵ بوو و بە تەنهایی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ کچەکەی بە یەتیمی گەورە کرد.
"ئەو کەسانەی کچەکەمیان ڕەفاندوە لە ناو دیاربەکر بە ئاسانی دەگەڕن"
نیهان چیچەک ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک کچەکەی ڕەفێندراوە تا ئێستا بە دوای کچەکەی دەگەڕێتەوە، وتی: لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا کچەکەم ون بووە. ٥ ساڵ بە دوای کچەکەم دەگەڕمەوە. لەو ڕۆژەی چووە چاو و گوێکانم لە دەرگایە. هەموو کاتێک چاوەڕوانم. کاتێک ڕەفێندرا تەمەنی ١٩ ساڵ بوو. ساڵێک دوای ڕەفاندنەکەی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێمەیان ئەنجام دا. کچەکەم بریندار بوو. ئەو کەسانەی کچەکەمیان ڕەفاندوە لە ناو دیاربەکر بە ئاسانی دەگەڕن. کچەکەم چووە نەخۆشخانە و ئیتر نەگەڕایەوە. سەردانی تەواوی شوێنەکانم کرد. نەخۆشم، ناتوانم لە ماڵ کارەکانم بکەم. بە تەنهایی کچەم گەورە کرد. ١٥ ساڵە باوکی کۆچی دوای کردوە. دوو ئامۆزای کچەکەم بە ناوی ئ.ئ. و ت.ئ. فریویان دا. تا کاتێک کچەکەم بهێت لێرە دەبم. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا