لە ڕۆژی ١٧مدا باوکێکی تریش بەژداری چالاکی دانیشتن بوو: کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ
خالید ئالتوون کە بۆ کوڕی ڕەفێندراوەکەی بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بوو باسی لەوە کرد، کوڕەکەی لە هەدەپە دەوێ.
چالاکی دانیشتن لە پێش بارگای هەدەپە لە پارێزگای بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان ئەمڕۆ بەیانی بە بەژداری خانەوەدەیەکی تر بەردەوام بوو.
خالید ئالتوون لە مووش بۆ کوڕەکەی موحسین تەمەن ٢٤ ساڵە بەژداری چالاکی دانیشن بوو کە لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک لە مەلەتی لە زانکۆ بوو ڕەفێندرا سەر چیا و باسی لەوە کرد، لەو ڕۆژەدا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەی بە دەست نەهاتوە.
خالید ئالتوون ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا کوڕێکی لە سەربازیە و کوڕی ڕەفێندراوەکەی لە هەدەپە دەوێ.
ئالتوون وتی: کوڕەکەم لە ساڵی ٢٠١٤ ڕەفێندرا. کاتێک ڕەفێندرا کوڕەکەم قوتابی ئەندازیاری کامپیوتەر لە زانکۆی ئینۆنوی مەلەتی بوو. چاوەڕوان بووین کە زاکۆی تەواو بکات و لە جەژنی قورباندا بەڵگەی تەخەروجەکەی وەربگرێت و بهێت. هاوڕێکانی بە ئێمەیان وت کە ون بووە. لەو ڕۆژەی کوڕەکەم ون بووە هیچ شوێنێک نەماوە سەردانی نەکەم. تەواوی بوون و نەبوونم لەو ڕێگایەدا خەرج کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە کوڕەکەم لە کۆبانێیە.
خالید ئالتوون لە بەردەاومی باسی لەوە کرد: ئێستا کوڕێکم لە سەربازیە. هەم باوکی سەربازم هەمیش باوکی منداڵی ڕەفێندراوی سەر چیا. داوا لە دەوڵەت دەکەم کە کوڕەکەم بە سالمی و زیندووی بێنێت. بانگێشتی هەدەپە دەکەم، "هەرچی زووە کوڕەکەم ڕادەستی من بکەن. یا نا ئەوان دەزانن پێویستەکەی چی دەبێت." کۆماری تورکیا و نیشتیمان و ئاڵا هی هەموومانە. کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ. هەدەپە لەم بارەیەدا بەرپرسە. منداڵەکانمان دەبن. با منداڵی خۆیانیش ببەن کە بزانین کە سیستەمێکی بەم شێوەیە هەیە. منداڵەکانی خۆیان دەبنە قوتابخانەکانی جۆراجۆر و منداڵی ئێمەش دەبنە سەر چیا. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.