خۆپیشاندان لە ناوچەی سەدری بەغداد بەردەوامە
خۆپیشاندان کە لە عێراق بەرەو کەم بووندایە لە ناوچەی سەدری بەغداد بەردەوامە.
خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەت لە عێراق لە هەفەتەی دووەم بەردەوامە و بەرەو کەم بووندایە. باس لەوە دەکرێت، لە ئەنجامی شەڕێک کە لە ناوچەی سەدر دروست بوو کارمەندێکی ئاسایش گیانی لە دەست دا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای عێراق هاتوە، لە ناوچەی سەدر لە ئەنجامی تەقەی کەسانێک کە ناسنامەیان دیار نییە کارمەندێکی ئاسایش گیانی لە دەست دا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
دوێنی شەو لە هەمان ناوچەکە لە ئەنجامی ڕووداوەکاندا ١٥ کەس گیانیان لە دەست دابوو.
لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستا ١١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە ٦ هەزار کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا