کاروانی ئومێد بەردەوامە لە هاوکاری کردنی هەژار و فەقیرەکان
کاروانی ئومێد لە ساکاریا و زۆنگولداغ و خارپێت و چەولگ هاوکاری بە سەر هەژار و فەقیرەکان دابەش کرد.
کاروانی ئومێد کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات بەردەوامە لە هاوکاری کردنی هەژار و فەقیرەکان لە ساکاریا و زۆنگولداغ و خارپێت و چەولگ هاوکاری بە سەر هەژار و فەقیرەکان دابەش کرد.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتیی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکیەکانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کورتاران لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاماژەی بەوە کرد، بە دروشمی "زستانەکان بکەینە بەهار" لە سکاریا و زۆنگولداغ و خارپێت و چەولگ هاوکاریان بە سەر قوتابیەکانی هەژار و یەتیم دابەش کردوە.
کورتاران لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هاوکاریەکان لەو قوتابخانەیانەی پێشتر دەست نیشان کراون دابەش کراوە، وتی، "لە ساکاریا لە ٥ قوتابخانە و لە زۆنگولداغ لە ٢ قوتابخانە هاوکارمان بە سەر هەژارەکان دابەش کرد. هەروەها لە خارپێت و چەولگ هاوکاریەکانی جۆراجۆر بە سەر خانەوادەکانی هەژار و فەقیرمان دابەش کرد."
کاراونی ئومێد سەبارەت بە چالاکیەکانیان لە بینگۆل ڕاپۆرتێک بڵاو کردەوە. لە ڕاپۆرتەکە باس لەوە کرا، لە ماوەی مانگێکدا بە نرخی ٧ هەزار و ١٩٥ لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٢٨ خانەوادە دابەش کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا