وەقفی یەتیمەکان ئامادەکاری بۆ هاوکاری بە ئیدلب دەکات
وەقفی یەتیمەکان چەندین تۆن خۆراک و جلوبەرگری منداڵ و بەتانیە بۆ دابەش کردن بە سەر مەغدوورەکانی جەنگی لە شاری ئیدلبی سوریا ئامادە کرد.
بۆردومان کردنی شاری ئیدلبی سوریا لە لایەن فڕۆکەکانی جەنگیی رژێمی سوریا و رووسیا بەردەوامە.
وەقفی یەتیمەکان بە ناردنی هاوکاریەکان بە مەغدوورەکانی جەنگی لە شاری ئیدلب دەستی بە چالاکیەکان کرد و چەندین تۆن خۆراک و بەتانیە و جلوبەرگی منداڵەکان ئامادە کرد.
ئەنگین تاشتەکین یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکیەکانیان بۆ ئامادە کردنی هاوکاریەکان بە گەلی ئیدلب وتی، "بەهۆی بۆوردومانەکان لە ئیدلب ئێستا بە سەدان هەزار کەس لە سەر چیاکان و ناوچەکانی نزیکەی سنووری تورکیان. براکانمان بە مەرجەکانی دژواری زستان لە ناو سەرما و قوڕ هەوڵی ژیان دەدەن. بۆیە ئێمە وەکو وەقفی یەتیمەکان بڕیاری هاوکاری بەو برایانە و یەتیمەکانمان دا."
ئەنگین تاشتەکین وتی، "ئێستا ١٦ تۆن خۆراک و ٥٠٠ بەتانیە و جلوبەرگ بۆ منداڵەکان دەنێرین. سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەین کە زەحمەتیان کێشاوە. هاوکاریەکانمان بەردەوام دەبێت و چاوەڕوانی هاوکاری خێرخوازەکانین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."