داگیرکەران بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو لادێکانی سوریا
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا یەکەیەکی سەر بە هێزەکانی داگیرکەر چوونەتە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی باشووری قونەیترە لە کاتێکدا قوتابیان لە ڕێگادا بوون بۆ قوتابخانە.
کەناڵی ئەلئیخباریە بڵاویکردەوە، هێزی داگیرکەر لە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتووە و بەرەو گوندەکانی حەوزی یەرموک پاشەکشەیان کردووە، هیچ دەستبەسەرکردنێک و گەڕان بەدوای ماڵەکاندا تۆمار نەکراوە.
شەوی ڕابردوو هێزە داگیرکەرەکان بە بۆردومانی تۆپخانە لە دەوروبەری بەنداوی ئەلمەنتەرە لە ناوەندی لادێی قونەیترە هێرشەکانیان نوێکردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیییەکان و تەقەکردن لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، ٧ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆلا لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گیانیان لەدەستدابوو گەشتە ١٨ کەس.
ژنێکی بەتەمەنی ئیتاڵی لە هەڵوێستێکی مرۆیی بێوێنەدا، بڕیاریدا کۆشک و ماڵە مێژووییە خێزانییەکەی بفرۆشێت و سەرجەم داهاتەکەی پێشکەش بە منداڵانی غەززە بکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سعوودی ڕەزامەندی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دا کە هاوکاری لە کەرتی هێڵی ئاسنین لەگەڵ تورکیا دەگرێتەوە. ئەم بڕیارە بوو بە هەنگاوێکی نوێ لە هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری گواستنەوە و لۆجیستیکدا.