١٦ ئەسیری غەززەیی کە ئازاد کران گواسترانەوە نەخۆشخانە
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ١٦ ئەسیری فەلەستینی کە لەلایەن سوپای رژێمی داگیرکەرەوە ئازادکرابوون لە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالمەوە پێشوازییان لێکرا و گوازرانەوە نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس.
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی هەماهەنگی بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەوانەی ئازاد دەکرێن بتوانن بە سەلامەتی بچنە لای خێزانەکانیان.
خاچی سوور ڕایگەیاند کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە ئاسانکارییان کردووە بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ٢٧٠٠ فەلەستینی کە بە دیل گیراون و ئازاد کراون بۆ غەززە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە درێژایی ئەم پرۆسەیە، رژێمی داگیرکەر ڕێگەی بە تیمەکان نەداوە سەردانی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن بکەن یان ڕاستەوخۆ لەگەڵ زیندانییەکان کۆببنەوە.
لە کاتێکدا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەو ١٦ کەسە ئازادکراوە هاوبەش نەکراوە، بەڵام زانراوە کە لە چۆڵکردنی پێشوودا، فەلەستینییەکان بە زەبر و زەنگی جەستەیی و دەروونی توندەوە بەهۆی ئەشکەنجەدان و برسێتی و بارودۆخی نامرۆڤانە گەڕاونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەیییەکان و تەقەکردن لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، ٧ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی ئاسن و پۆلا لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا گیانیان لەدەستدابوو گەشتە ١٨ کەس.
ژنێکی بەتەمەنی ئیتاڵی لە هەڵوێستێکی مرۆیی بێوێنەدا، بڕیاریدا کۆشک و ماڵە مێژووییە خێزانییەکەی بفرۆشێت و سەرجەم داهاتەکەی پێشکەش بە منداڵانی غەززە بکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سعوودی ڕەزامەندی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دا کە هاوکاری لە کەرتی هێڵی ئاسنین لەگەڵ تورکیا دەگرێتەوە. ئەم بڕیارە بوو بە هەنگاوێکی نوێ لە هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری گواستنەوە و لۆجیستیکدا.