ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٨ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢٦ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.