کاروانی ئومێدی سێرت هاوکاری بە سەر ١٠٠ خێزان دابەش کرد
کاروانی ئومێدی سێرت بەهۆی دەست پێ کردنی سێ مانگەکان هاوکاری خۆراک و گۆشتی سوور بە سەر ١٠٠ خێزان دابەش کرد.
رەمەزان تۆکدەمیر سەرۆکی کاروانی ئومێدی سێرت سەبارەت بە چالاکیەکانیان باسی لەوە کرد، بەهۆی دەست پێ کردنی سێ مانگەکان هاوکاری خۆراک و گۆشتی سوور بە سەر ١٠٠ خێزان دابەش کرد.
تۆکدەمیر ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هاوکاریانەی دابەش دەکرێت لە لایەن خێرخوازەکان دەدرێت، وتی، "ئێمە وەکو کاروانی ئومێد لە ١٢ مانگی ساڵ هاوکاری بە سەر مەغدوور و هەژار و یەتیمەکان دابەش دەکەین. بەم وەسیلەیە هاوکاری خۆراک و گۆشتی سوورمان دابەش کرد. سوپاسگوزاری تەواوی براکان دەکەم کە لەو چالاکیە زەحمەتیان کشاون. هەروەها سوپاسگوزاری خێرخوازەکان دەکەم."
تۆکدەمیر لە بەردەوامی وتی، "بەهۆی بوونی سێ مانگەکان دەمەوێت لێرە بانگێشتی خێرخوازەکان بکەم. ئێوە هەرچەند هاوکاری ئێمە بکەن ئێمەش زیاتر هاوکاری هەژارەکان دەکەین. ئێستا لە دەستماندا زیاتر لە ١٠٠ خێزان هەنە بەڵام بەهۆی کەم بوونی دەرفەتەکان هاوکاریەکانمان سنووردارە. بەهۆی دەست پێ کردنی سێ مانگەکان و نزیک بوونی مانگی رەمەزان بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەم. کاتێک هاوکاریمان دابەش دەکرد یەکێک لە خانەوادەکان وتی، "ئەگەر هاوکاریەکانی ئێوە نەبوایە هیچ شتێک لە ماڵ نەبوو کە بۆ خواردن ئامادە بکەم." بۆیە دووبارە بانگێشتی خێرخوازەکان دەکەین، وەرن پێکەوە دەستی هاوکاری بە لای مرۆڤەکانی هەژار درێژ بکەین"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا