بەرنامەی "پێنجەمین دیداری زانایان" لە لایەن إتحاد العلماء لە ٣١ی تشرینی یەکەم ئامادە دەکرێت. دیدارەکە وەکو وڵامدانەوە بە دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام دەبێت کە فەڕەنسا سەرۆکایەتیان دەکات.
ئەمساڵ بەهۆی بوونی پەتای کۆرۆنا دیدارەکە لە سەر بەرنامەیە Zoom ئامادە دەکرێت.
ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان، تورکیا، ئێران عێراق، سوریا، لوبنان و ئوردن بەژداری بەرنامەکە دەبن.
مەلا مەحموود قلنچ ئەندامی إتحاد العلماء دەست نیشانی کرد، بەرنامەکە رۆژی شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستی پێ دەکات و کاتژمێر ١٦:٣٠ بە خوێندنی راگەیەندراوی کۆتایی کۆتای دێت.
"دیداری زانایان وەکو وڵامدانەوە بە دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام دەبێت کە فەڕەنسا سەرۆکایەتیان دەکات"
مەلا مەحموود قلنچ لە سەرەتا لە خودا داوای چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو کەسانە کرد کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونەتەوە بە تایبەتی مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء و داوای رەحمەت بۆ ئەو کەسانە کرد کە بەهۆی نەخۆشیەکە کۆچی دوایان کردوە.
مەلا مەحموود قلنچ وتی، "دیداری زانایان هەموو ساڵێک لە مانگی ١٠ بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵ پێنجەمینی بەرنامەکە ئامادە دەکرێت. بەهۆی بوونی کۆڤید-١٩ إن شاء الله ئەمساڵ لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفەرانسەوە ئامادە دەکرێت. بە ئیزنی خودای گەورە ٣١ی تشرینی یەکەم رۆژی شەممە لە دیاربەکر لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفەرانسەوە پێنجەمین دیداری زانایان بەڕێوە دەچێت. لە دیدارەکە باس لە کێشەکانی دونیای ئیسلام دەکرێت بە تایبەتی باس لە بابەتەی کۆڤید-١٩ دەکرێت. هەروەها ئەو دیدارە وەکو وڵامدانەوە بە دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام دەبێت کە فەڕەنسا سەرۆکایەتیان دەکات."
"ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی زانستی و عیلمی بەژداری دیدارەکە دەبن"
مەحموود قلنچ لە بەردەوامی وتی، "عەلی محی الدین قەرەداغی سکرتێری گشتیی یەکێتی زانایانی مسوڵمانی جیهان لە میانەی بەژداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش دەکات. دکتۆر عبدالله وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش دەکات. نووسەر و سۆسیۆلۆگ عبدالرحمان ئاسلان لە تورکیاوە وتارێکی پێشکەش دەکات. مەلا حوسێن کیباش سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئێران وتارێکی پێکەش دەکات. هەروەها یەکێک لە کەسایەتیەکانی ناودار شێخ محەمەد زاهد خەزنەوی وتارێکی پێشکەش دەکات. عەلی باپیر ئەمینداری گشتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان وتارێکی پێشکەش دەکات. چەند بەژداربوو لە لوبنان، ئوردن و سوریا وتار پێشکەش دەکەن. پەیامی پیرۆزبایی ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار دەخوێنرێت. ئەو بەرنامەیە لە ژمارەیەکی زۆر کەنالی تەلەڤیزیۆنی پێشکەش دەکرێت. لە تورکیا رەهبەر تیڤی تەواوی بەرنامەکە راستەخۆ پێشکەش دەکات."
"راگەیەندراوی کۆتایی بە چەند زمان ئامادە دەکرێت و رادەگینرێت"
مەلا مەحموود لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، جیهانی ئیسلام رۆژەکانی دژوار دەرباز دەکات و باوەڕ دەکەن کە ئەو جۆرە بەرنامەیانە بۆ ئوممەتی ئیسلام زۆر گرنگ دەبن.
مەلا مەحموود قلنچ لە کۆتاییدا وتی، "بەرپرسانی هەنێک دەوڵەتەکان وەکو فەڕەنسا و هۆڵەندا دەستیان بە دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام و پیرۆزیەکانی ئیسلام کردوە. بۆیە باوەڕ دەکەین کە ئەو دیدارە ببێتە وەکو وڵامدانەوە بەو هەوڵانە. ئەو کەسانەی وتار پێشکەش دەکەن باس لەو بابەتەش دەکەن. دیدارەکەمان بە راگەیەندراوی کۆتایی، کۆتایی دێت. إن شاء الله راگەیەندراوەکە بە چەند زمان ئامادە دەکرێت و بە رای گشتی رادەگینرێت. بەرنامەکە لە رێگای بەرنامەی Zoomەوە بەڕێوە دەچێت. هەر لە ئێستا سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە دەکەم کە زەحمەتیان کێشاوە. بە تایبەتی سوپاسگوزاری بەڕێوبەران و پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی نسێبینی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵێکی گاز لە خانوویێک ٢ کەس بریندار بوون.
لە ساڵی ١٩٣٠ لە گەلیێ زیلانی شارۆچکەی ئەردیشی پارێزگای وان بە هۆی "سەرهەڵدان" لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی مستەفا کەمال و سەرۆک وەزیریی عیسمەت ئینۆنۆ دەیان هەزار کوردی مسوڵمان کۆمەڵکوژ کران.
شەهیدانی گوندی خاتوونی کە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە دیاربەکر لە لایەن هێزە تاریکەکانەوە لە کۆمەڵکوژییەکدا کوژران، لە ٣١ ساڵەی شەهیدبوونیان لە سەر گۆڕەکانیان یادیان کرایەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "کارەبای بەردەوام بۆ لەسەدا ٩٠ی هاوبەشان دابین کراوە و ٦ هەزار موەلیدە کوژێنراونەتەوە."