لە ئەنجامی زەمین لەرزەیەکی گەورە لە تورکیا چەندین بینا خاپوور بوون
لە پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا زەمین لەرزەیەک بە گەورەیی ٦.٦ رووی دا.
زەمین لەرزەکە لە ناوچەیەکی گەورە لە نێوان دەریای ئیجە و مەڕمەڕە هەست کرا.
زەمین لەرزەکە بووە هۆی ترسی هاوڵاتیان بەڵام تا ئێستا راگەیەندراوێک سەبارەت بە بوون و نەبوونی زیانێکی گیانی نییە.
یاووز سەلیم کۆشگەر پارێزگای ئیزمیر سەبارەت بەم بابەتە وتی، "تا ئێستا هەواڵێک سەبارەت بە زیانی گیانی بە دەست نەهاتووە و شوێنکەوتووی رووداوەکەیین."
لەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراون دەبینرێت کە چەندین بینا خاپوور بوونەتەوە و چالاکیەکانی بە دوای گەڕان و رزگار کردن دەستی پێ کردوە.
دوای زەمین لەرزەی گەورە چەند زەمین لەرزەیەکی بچووکی دیکەش رووی دان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا