لە دیاربەکر بەهۆی بەفر و سەهۆڵ ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ روویان دا
دوێنێ یەکەم بەفری ساڵ لە پارێزگای دیاربەکر باری و بەفر و سەهۆڵ بووە هۆی روویدانی ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ.
لە دیاربەکر لە کاتەکانی شەو بەهۆی سەهۆڵ لە ٥ ناوچە رووداوی هاتوچۆ رووی دا و بە کۆی گشتی ٥ کەس بریندار بوون.
لە مەیدانی مەهاباد لە سەر شەقامی ٧٥ مەتری ١٢ ئۆتۆمبێڵ تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوون.
لە چەند ناوچەی دیکەش چەند رووداوێکی هاتوچۆ روویان دا و بە کۆی گشتی ٢٣ ئۆتۆمبێڵ تووشی رووداوی هاتۆچۆ بوون و بە کۆی گشتی ٥ کەس بریندار بوون.
سەبارەت بە تەواوی رووداوەکان لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا