چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە ڕۆژی ٩مدا بەردەوامە
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە پێش بینای هەدەپە لە ڕۆژی لە ٩مدا بەردەوامە.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە پێش بینای هەدەپە کە لە ٣ی ئەیلوول دەستی پێ کرد لە ڕۆژی لە ٩مدا بە بەژداری ٢٠ خانەوادە بەردەوامە.
چالاکی دانیشتن لە پێش بینای سەرۆکایەتی هەدەپە لە شاری دیاربەکر بە بڕیارداری بەردەوامە و باس لەوە دەکەن تەنها دەیانەوێت منداڵەکانیان بگەڕێنەوە.
چالاکی دانیشتن لە ٣ی ئەیلوول بە بەژداری ٣ خانەوادە دەستی پێ کرد و ئێستا ٢٠ خانەوادە بەژداری چالاکی دانیشتن بووە و هەموو لایەنەکان بەردەوامن لە پشتگری کردن لە خانەوادەکان.
لە مانگی ئابدا دایکێک بە ناوی حاجیرە ئاکار بە ئیدعای ڕەفاندنی منداڵەکەی بۆ سەر چیا دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و دوای چەند ڕۆژ لە چالاکیەکەیدا سەرکەوت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆیی لە دوای ١١ ساڵدا کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ وڵاتی سوودان کرد کە تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
لە دیاربەکر لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
شەریکەی ئاسمانی تورک کە لە نیسانی ٢٠٢٣ گەشتەکانی بۆ سلێمانی ڕاگرتبوو دووبارە دەستی بە گەشتەئاسمانییەکانی کرد.