هودا پار: جێگای قبوڵ نییە کە کۆمپانیاکانی کە بە ئاشکرا پشتیوانی رژێمی سەهیۆنی دەکەن، بتوانن درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن
![هودا پار: جێگای قبوڵ نییە کە کۆمپانیاکانی کە بە ئاشکرا پشتیوانی رژێمی سەهیۆنی دەکەن، بتوانن درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن هودا پار: جێگای قبوڵ نییە کە کۆمپانیاکانی کە بە ئاشکرا پشتیوانی رژێمی سەهیۆنی دەکەن، بتوانن درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن](/img/NewsGallery/2024/6/25/401057/FeaturedImage/e96948fc-7ec2-448b-b60f-7d06ab4e5b3e.webp)
هودا پار لە راگەیەندراوێک لەبارەی چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی کە پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن وتی، "جێگای قبووڵ نییە کە ئەو کۆمپانیایانە کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن کە حکوومەت لە ئاستی باڵادا بە تیرۆریستی ناساندووە، بتوانن لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا ئازادانە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن."
ناوەندی گشتیی هودا پار سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکەی هودا پار:
"جێگای قبووڵ نییە کە ئەو کۆمپانیایانە کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن کە حکوومەت لە ئاستی باڵادا بە تیرۆریستی ناساندووە، بتوانن لە چوارچێوەی ئەو وڵاتەدا ئازادانە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.
ئەو هەڵوێستەی لە دژی کۆمپانیاکانی کە پشتیوانی لە پەکەکە و داعش دەکەن لە بەرامبەر ئەو کۆمپانیانەی پشتیوانی لە سەهیۆنییەکان دەکەن نیشان نادرێت. دەبێت حکومەت هەرچی زووە واز لەو هەڵوێستەی خۆی بهێنێت. سەهیۆنیزم کە هیچ یاسایەک ناناسێت ئەگەر تیرۆرستە پێویستە بەو پێیە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە هاوکاریی دەکەن.
ئەنجام درانی بازرگانی لەگەڵ سەهیۆنییەکان و ئەنجامدانەوەی چالاکی بە شێوەیەکی ئازاد لە لایەن کۆمپانیاکانی کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە سەهیۆنییەکان دەکەن دەبێتە هۆی ناڕاحەتی گەلەکەمان کە هەموو رۆژێک کوشتنی ئافرەت و منداڵەکان لە لایەن سەهیۆنییەکان دەبینێت.
باسکردن لە کۆمەڵکوژییەکانی سەهیۆنییەکانی قاتیل و پشتیوانەکانی، بانگێشتی بایکۆت کردن و باس کردن لە وەحشیەتەکەی لە فەلەستین روودەدات تەنها مافێک نییە بەلکو ئەرکێکی مرۆڤایەتییە.
دەبێت لەبیر نەکەین، کاتێک بە شێوەیەکی مافدار خۆپیشاندانەکەمان ئەنجام دەدەین دەبێت ئاگادار بین کە دەرفەت بە "پشتیوانەکانی نهێنی سەهیۆنیزم" نەدەین.
دەبێت کۆتایی بە چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی کە پشتگری لە سەهیۆنییەکانی جینۆسایدکار دەکەن بهێنرێت و مۆڵەت کارکردنیان بەتاڵ بکرێت. بانگێشتی حکومەت دەکەین کە لەمبارەیە هەنگاوی پێویست بهاوێژێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له ڤيهننا لهگهڵ ئهلکسهندهر شالنبێرگ وهزيرى دهرهوهى نهمسا كۆبووهوه.
فەیسەل یوسف وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە/پەیەدەییەکان بۆ سەر لایەنگرانی ئەنەکەسە نزیکەی ١٠٠ کەس بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و بەساڵچوو بوون.
لە شارۆچکەی چنگووشی پارێزگای دیاربەکر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت.
لە پارێزگای باتمان بە هۆکارێکی نادیار لە ناو زەوییەکانی دڕوێنەکراو ئاگر دەرکەوت.