سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆبووەوە
![سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆبووەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆبووەوە](/img/NewsGallery/2024/7/2/402510/FeaturedImage/acea336b-a08d-4463-b25f-eb808e93bbb8.webp)
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڤيه‌ننا له‌گه‌ڵ ئه‌لکسه‌نده‌ر شالنبێرگ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی ڤەرمی خۆی سەبارەت بە سەردانەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکە:
"له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى نه‌مسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌ى، ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژینه‌ى نهمساى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى كوردستان و مافه ڕه‌واكانى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ربڕی و به‌رده‌واميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌مسا له هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسییه‌کانی داعش، كۆچ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو که به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق و نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا، ئاماده‌ی بوون."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە چوارچێوەی سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کۆبوویەوە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە هێرش سەر پەنابەرانی سوریایی وتی، "رووداوەکانی قەیسەری جارێکی تر ئاشکرای کرد کە چەندە قسەی ڕق و کینە لە دژی پەنابەران گۆڕاوە بۆ دڕندەیی."
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان گەشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
شەلال گەدۆ نوێنەری ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لە ئۆپۆزسیۆنی سوریادا راگەیاند کە پارتی یەکێتی دیموکرات کە لقی سوریای پەکەکەیە ئامانجەکەی لەناو بردنی دۆزی کوردی لە وڵاتە.