٩٩ ساڵ بە سەر شەهادەتی شێخ سەعیدی پیران و ٤٦ هاوڕێکەی بە دەستی دادگاکانی سەربەخۆبوونی رۆژهەڵاتی تورکیا تێپەڕی.
شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی دوای راگەیاندنی کۆماری تورکیا و ڕوخانی دەوڵەتی خیلافەت لە دژی رژێمی کەمالیست سەریان هەڵدا و لە ئەنجامدا لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە لایەن دادگاکانی سەربەخۆبوون شەهید کران.
جەمعەیەتی موستەزعەفان بەهۆی ٩٩مین ساڵوەگەری شەهادەتی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی لە ٢٨ی حوزەیران دوای نوێژی هەینی لە پێش مزگەوتی مەزنی دیاربەکر راگەیەندراوێکی میدیایی رێکدەخات.
عومەر چەلیک سەرۆکی پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە راگەیەندراوێک باس لە زوڵم و ستەم لە دژی گەلی کوردی مسوڵمان کرد کە دوای راگەیاندنی کۆماڕی تورکیا دەستیپێ کرد و بانگێشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە گردبوونەوەکە بکەن.
"لەگەڵ شێخ سەعید کەسایەتییەکانی دیکە وەک عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی بە تۆمەتی دژایەتی لە بەرامبەر شۆڕش لە سێدارە دران"
چەلیک باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دامەزراندنی کۆمار، هێزە دامەزرێنەرەکان بە شێوەیەکی زۆر جددی و ترسناک هێرشیان کردە سەر ئایین و نزیک بوو لە شەڕ لەگەڵ ئایین و دواتر وتی، "لەو قۆناغەدا یاسای جڵوبەرگ دەرێنرا و ناچار کرا کە جڵوبەرگەکانی رۆژئاوایی لەبەر بکرێت و ئەوانەی دیکە قەدەغە کران. شۆڕشی تیپ ئەنجام درا و ئەلفوبێی نووسین گۆڕدرا. مزگەوتەکان داخران و گۆڕدران بە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵەکان. لە ئەنجامدا زانایان کە باپیرەکانیان لەو رێگایەدا شەهید بوبوون نامەیان بۆ پەڕلەمان نارد بۆ رێگری کردن لەو رەوشە بەڵام سەرئەنجامێکی نەبوو. لە ئەنجامدا وتیان کە ئەم رەوشە قبول ناکەن کە یۆنان و ئیتالیا و فەڕەنسا لە دژی مسوڵمانەکان ئەنجامیان نەداوە و سەریان هەڵدا."
چەلیک لە بەردەوامی باس لە فشار و ستەم لە بەرامبەر ئەوانەی ئەم شۆڕشانەیان قبول نەدەکرد کرد و وتی، "تەنها لە رۆژهەڵات نە بەلکو لە تەواوی تورکیا ژمارەیەکی زۆر کەس وەکو عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی بەهۆی لەسەر نەکردی شەپکە لە سێدارە دران. شێخ سەعیدیش لەبەر ئەوەی هۆشداری و نامەکانی کە بۆ حکومەت ناردبوو بێ ئەنجام مایەوە ناچار بوو شۆڕش بکات."
"بانگێشتی تەواوی گەلەکەمان دەکەین بەشداری لە راگەیەندراوی میدیایی بکەن کە رۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت"
چەلیک لە بەردەوامی باس لە شۆڕشی شێخ سەعید کرد و وتی، "لە قۆناغی شۆڕشدا حکومەت ژمارەیەکی زۆر کۆمپلۆی ئامادە کرد و تاڵانکاری کرد و خستە ئەستۆی شێخ سەعید. هەروەها بە میدیاکانی ئەو سەردەمە هەوڵ درا شێخ سەعید وەک سیخوڕی ئینگلیزەکان نیشان بدرێت. لە ناوخۆ ئەم شتەی دەکرد و لە دەرەوەش باسی لەوە کرد کە شێخ سەعید بۆ گەڕاندنەوەی شەریعەت سەریهەڵداوە."
هەروەها وتی، "لە ئەنجامدا شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە حوزەیرانی ١٩٢٥ دەستبەسەر کران و لە سێدارەدران. لە کاتی لەسێدارەدان شێخ سەعید و ساڵح بەگی هێنی دەستنیشانیان کردبوو کە بۆ خودا سەریان هەڵداوە و پەشیمان نین و تەقدیری خودایە. ئەم قسەیانەیان هێشتا لە بیرە."
عومەر چەلیک لە کۆتاییدا بانگێشتی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە گردبوونەوەکە بکەن ٢٨ی حوزەیران دوای نوێژی هەینی لە پێش مزگەوتی مەزنی دیاربەکر لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان رێکدەخرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە بۆنەی ٩٩مین ساڵوەگەری شەهادەتی شێخ سەعیدی پیران و بەردەوامبوونی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە گەلی دیاربەکر دووبارە لە مەیدان بوون.
لە شارۆچکەی فارقینی پارێزگای دیاربەکر بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر ٥٠٠ دۆنم زەوی دڕوێنەکراو سووتا.
پەرلەمانتار شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار لەبارەی ئاگرەکەی چنار و شەمرەخ کە لە ئەنجامیدا ١٥ کەس گیانیان لە دەستدابوو پرۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمان کرد و داوای کرد کە ناوچەکە وەک "ناوچەی کارەسات رابگینرێت.
٩٩ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی تێپەڕی. شەهیدەکان بە رەحمەت و مینەت یاد دەکرێن.