شەڕێکی چەکداری لە مێردین: ١٠ بریندار
![شەڕێکی چەکداری لە مێردین: ١٠ بریندار شەڕێکی چەکداری لە مێردین: ١٠ بریندار](/img/NewsGallery/2024/7/1/402209/FeaturedImage/3e4c9894-3596-4032-ac70-f852336b9f2b.webp)
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە پارێزگای مێردین ١٠ کەس بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەستهاتوو، لە گوندی ڕۆڤەری شارۆچکەی کەربۆرانی پارێزگای مێردین بە هۆکارێکی نادیار لە نێوان دوو خانەوادە شەڕەقسە دەستیپێ کرد و دواتر شەڕەکە گەورە بوو و گۆڕا بە شەڕی چەکداری.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٠ کەس بریندار بوون. بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کران.
چەند کەسێک بە تۆمەتی بەشداری لە شەڕەکە دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له ڤيهننا لهگهڵ ئهلکسهندهر شالنبێرگ وهزيرى دهرهوهى نهمسا كۆبووهوه.
فەیسەل یوسف وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە/پەیەدەییەکان بۆ سەر لایەنگرانی ئەنەکەسە نزیکەی ١٠٠ کەس بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و بەساڵچوو بوون.
لە شارۆچکەی چنگووشی پارێزگای دیاربەکر لە ناو دارستان ئاگر دەرکەوت.
لە پارێزگای باتمان بە هۆکارێکی نادیار لە ناو زەوییەکانی دڕوێنەکراو ئاگر دەرکەوت.