زین العابدین گولسەڤەر بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای دیاربەکر ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر جەهەپە، دەم و پەکەکە کە لە چەند رۆژی کۆتاییدا هودا پاریان کردووە ئامانج و وتی، "ئێوە لە سەرەتا حیسابی زیلان، دێرسم، باشباغلار، یاسین بۆرۆ و هاوڕێکانی بدەن و دواتر ناوی هودا پار بهێنن."
زین العابدین گولسەڤەر بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای دیاربەکر ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر جەهەپە، دەم و پەکەکە کە چەند رۆژێکە هودا پار دەکەنە ئامانج.
گولسەڤەر جەختی لەوە کرد کە لەبەر ئەوەی هودا پار لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ دەنگەکانی زیاد کردووە ناتوانن ئەم رەوشە قبول بکەن بۆیە بوختانەکان دەخەنە ئەستۆی هودا پار.
"پارکەکانمان بوونەتە ناوەندەکانی گومڕاهانی ڕەگەزخواز"
گولسەڤەر باس لە پرۆژەکانی ئیفسادی کرد کە هەوڵ دەدرێت لە دیاربەکر جێبەجێ بکرێن و وتی، "لە دیاربەکر چی روودەدات؟ کۆڵان و شەقامەکانی دیاربەکر بوونەتە وەک مەیخانەکانی کراوە. ئافرەت و منداڵ و خانەوادەکان ناتوانن بچنە دەرەوە. پێشتر لە پارکەکانمان خولەکانی قورئان و مزگەوت هەبوون. بەڵام ئەوانیش لە ئەنجامی بڕیارەکانی شارەوانی داخراون و ئەو شوێنانە بوونەتەوە ناوەندەکانی گومڕاهانی هاوڕەگەزخواز. شارەوانی ژینگەیەک دروست دەکات کە منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵان سەلامەت نین بۆ بینینی و زیان بە ئەخلاقەکانیان دەگەیەنێت، لەو ناوچانەی کە خەڵک پێکەوە دەژین."
"زۆربەی کافێکان بوونەتە شوێنی ماددە هۆشبەرفڕۆشەکان و ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان"
گولسەڤەر لە بەردەوامی وتی، "کافێکان شوێنێکن بۆ ئەوەی مرۆڤەکان دانیشن و قاوەیەک بخۆنەوە. بەڵام ئێستا زۆربەی کافێکان لە کۆنترۆلی شارەوانی و لایەنگرەکانیانە. بە تایبەت لە ناوچە سوور، زۆربەی کافێکان بوونەتە شوێنی ماددە هۆشبەرفڕۆشەکان و ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان. کاتێک تەواوی ئەو شتانە هەڵدەسەنگێنین دەبینین کە تەواوی ئەو شتانە بە دەستی کەسانێک ئەنجام دەدرێن. لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٤ هودا پار واتە حیزبەکەمان لە تەواوی تورکیا بە تایبەت لە دیاربەکر و باشووری رۆژئاوا دەنگەکانی زیاد کردووە. ئەم زیادبوونە چاوی ئەوانی ڕاکێشا و هەربۆیە دەستیان بە هێرش کرد بۆ ئەوەی هەم ڕێگری لە حیزبەکەمان بکەن و هەم بێناوبانگیان بکەن لەلای جەماوەر."
"پارتی دەم کە حەوشەی پشتەوەی جەهەپە و قۆڵی سیاسی پەکەکەیە، بە دامەزراندنی سێگۆشەی شەیتان دەستیان بە هێرش سەر حیزبەکەمان کردوون"
گولسەڤەر لە بەردەوامی وتی، "پارتی دەم کە حەوشەی پشتەوەی جەهەپە و قۆڵی سیاسی پەکەکەیە، بە دامەزراندنی سێگۆشەی شەیتان دەستیان بە هێرش سەر حیزبەکەمان کردوون. لە سەرەتا ئەوانەی دەبێت حیساب بدەن ئەوانن بەڵام بە بەکارهێنانی زمانە پیسەکەیان هێرش دەکەنە سەر حیزبەکەمان کە پاک و خاوێنە و لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە دەستی لە هیچ توندوتیژییەکدا نەبووە.
ئێستا دەبێت جەهەپە حیسابی دێرسم، زیلان، لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی لە مەیدانی دەریێ چیێ لە دیاربەکر بدەن. با پەکەکە لە سەرەتا حیسابی سووسا، باشباغلار و ئەو کەسانەی لە ئەنجامی مینڕێژکردنی رێگای گوندەکان گیانیان لە دەست داوە بدات.
پارتی دەم کە قۆلی سیاسی پەکەکە و حەوشەی پشتەوەی جەهەپەیە؛ با لە سەرەتا حیسابی قوربانییەکانی گوندی دوروملو و یاسین بۆروی ١٦ ساڵە و هاوڕێکانی کە لە ئەنجامی رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم کە بە بەهانەی کۆبانێ ئەنجام دران بدات. دواتر با لە قسەکردن لەبارەی هودا پار وێرەک بن."
"ئەوان پیاوی کەسانێکن و بە تاقیکردنەوەی ئەو سیستەمەی کە دەیانەوێت لێرە لەسەر گەلەکەمان جێبەجێی بکەن، ئەم کارە دەکەن"
زین العابدین گولسەڤەر لە بەردەوامی وتی، "هیچ کەس مافی نییە بە هاوارکردن لە کورسییەکانی پەڕلەمان یانیش لێدوانەکانی شارەوانی لە شەقامەکانی دیاربەکر حیزبەکەمان بکەنە ئامانج. سەرەتا پێویستە لەبەردەم ئاوێنەدا بوەستن و لەخۆیان بپرسن بکوژەکان کێن؟ بکوژەکان و ستەمکاران ئەوانن. ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر، باندەکان، ئێل،جی،بی،تی،ـیەکان و گومڕاهانی هاوڕەگەزخواز لە نێوان ئەوان دەردەکەوێت. لە کاتێکدا کە دەبوا خزمەتی خەڵک بکەن و جادە و شەقام و پارکەکان جوان بکەن، بەڵام بە پیسکردنی ئەو شوێنانە و گەندەڵکردنی ئەخلاقی گەلەکەمان و هێرشکردنە سەر کولتوور و مەعنەویات و نەریتەکانیان بوونە ئامرازی کەسانێکی دیکە. ئەوان پیاوی کەسانێکن و بە تاقیکردنەوەی ئەو سیستەمەی کە دەیانەوێت لێرە لەسەر گەلەکەمان جێبەجێی بکەن، ئەم کارە دەکەن. ئێوە مافی ئەوەتان نییە کە ناوی هودا پار بە زمان بهێنن. هودا پار هیچ شتێک نییە کە نەتوانێت بە شێوەیەکی پاک و خاوێن حیسابەکەی بدات."
گولسەرڤەر لە کۆتاییدا بانگێشتی گەل کرد کە دەبێت لە بەرامبەر ئەم جۆرە ئاژاوەخوازیانە ئاگادار بن و راستییەکان ببین و جەختی لەوە کرد کە هودا پار بەردەوام دەبێت لە کار کردن بۆ خۆشی و ئەمنییەتی گەل.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "دەبێت ئیسماعیل هەنیە بانگهێشتی ئەم مەجلیسە بکرێت و وتار بۆ پەرلەمانتاران پێشکەش بکات و دەبێت لە پەرلەمان بۆ ئیسماعیل هەنیە چەپڵە لێبدرێت."
ئەمڕۆ لە کەرکووک دوو هێرشی جیا جیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک ئەنجام درا.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژانی کۆتاییدا پارتی دەم لە دیاربەکر لە دوای ئاژاوەگێڕیدایە و وتی، "ئەمە لەبیر نەکەن، ئێمە هەرگیز ڕێگەتان پێنادەین منداڵی میللەت بکەنە دوژمنی یەکتر."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفەتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە غەززە رێکدەخات ئەم هەفەتەیەک بەرنامەیەکی رێکخست و بانگێشتی کرد کە پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکرێت پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆسایدەکەی لە غەززە کردووە.