سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای دیاربەکر ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیاری دادگا بۆ راگرتنی پێدانی ناوی شێخ سەعید بە بلوارێک لە دیاربەکر و داوای کرد کە بڕیارەکە هەرچی زووە هەڵبوەشێنرێتەوە.
لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئومید ئۆزداغ سەرۆکی گشتیی پارتی زەفەر بۆ رێگری لە پێدانی ناوی شێخ سەعید بە بلوارێک لە دیاربەکر سکاڵای تۆماڕ کرا. لە ئەنجامدا دادگا بڕیاری دایەوە کە پێدانی ناوەکە بە بلوارەکە رابگیرێت.
موسعەب ئاراسان وتەبێژی سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای دیاربەکر سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بڕیارەکە.
ئاراسان وتی، "حیزبێکی نەژادپەرست و ئەوانەی وەک ئەوان بیر دەکەن لەگەڵ ئەوەی دەزانن شێخ سەعید و دۆزەکەی چی بووە بە شێوەیەکی ئەنقەسد بوختان دەخەنە ئەستۆی شێخ سەعید و دۆزەکەی بە شێوەیەکی درۆ و هەڵە دەگەڕێنەوە."
ئاراسان جەختی لەوە کرد کە شێخ سەعید زانایەکی ئیسلامی و قارەمانێکی ئەم گەلە بوو کە "تەنانەت زەکاتی خۆشەویستی میللەت و نیشتیمان زۆر زیاترە لە زەکاتی نیشتمانپەروەرە ساختەکان."
"دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی ئیعتیباری شێخ سەعید بگەڕێرێتەوە بە هەمان شێوەیەی بۆ عاتف خۆجەی ئیسکلیپی ئەنجام درا"
ئاراسان وتی، "دادگای سێی کارگێڕی دیاربەکر لەم دوایین بڕیارەدا سەبارەت بە شێخ سەعید چی دەڵێت: شێخ سەعید بەو کەسانەی لە دەوری کۆبوونەتەوە وتی: ئەی موسڵمانان! ئەم قیامە بە پێی شەریعەت ئیجبارییە. ئەوانەی لەم قیامەتەدا بەشدار نین، یاخی بوون لای خوای گەورە و سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن. ئەو کەسەی لەو ڕاپەڕینەدا بمرێت کە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی ئەم ئایینە ئەنجامماندا، شەهیدە.' ئەمە دۆزی شێخ سەعیدە. ئەمە ئامانجی حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم)، حەزرەتی ئەبوبەکر، حەزرەتی عومەر و حەزرەتی حوسێن بوو. ئامانجی باپیرەکانمان لە شەڕی چەناق قەڵا و شەڕی رزگاری بوو. ئامانجەکانی عاتف خۆجەی ئیسکلیپی و ئوستاد بدیع الزمان جیاوز لەمە نەبوو. بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی ئیعتیباری شێخ سەعید بگەڕێرێتەوە بە هەمان شێوەیەی بۆ عاتف خۆجەی ئیسکلیپی ئەنجام درا. شێخ سەعید لە دڵی گەلەکمان هەر خاوەن ئیعتیبارە."
"پێمان وایە دەبێت ناوی بلواری شێخ سەعید بپارێزرێت"
ئاراسان ئاماژەی بەوە کرد کە 'گروپێک کە ئاگای لە خۆی نییە' دیانەوێت ناوی شێخ سەعید بکەنە بابەتی موناقەشە و وتی، "شێخ سەعید وتبووی کە 'تێکۆشانی من بۆ خودا و دینەکەیە' و بەم شێوەیە موجادەلەی کرد و لە مێژووکەماندا خاوەن گرنگیێکی تایبەتە. پاراستنی ئەو بلوارەی کە ناوی ئەوی لەسەرە، نەک هەر ڕابردوومان بیردەخاتەوە، بەڵکو دەرفەتی هەڵسەنگاندنی بابەتیانە بۆ رووداو و کەسایەتییە مێژووییەکان دەڕەخسێنێت. باسکردنی کەسایەتی و رووداوە مێژووییەکان پێویستە بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکەمان باشتر لەخۆی تێبگات و بە فێربوون لە رابردوو ئایندەیەکی بەهێزتر بنیات بنێت.
بۆیە پێمان وایە دەبێت ناوی بلواری شێخ سەعید بپارێزرێت. دەبێت بڕیارەکەی دراو هەرچی زووە هەڵبوەشێنرێتەوە. ئەم ناوە نیشانەی رێزمان لە بەرامبەر مێژوو و کەلتوورەکەمانە. ڕێککەوتن لەگەڵ ڕابردوودا نەک بە پشتگوێخستنی، بەڵکو بە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن و فێربوون لێی دەکرێت.
پاراستنی ناوی بلوارەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشتی و رێککەوتنی کۆمەڵایەتی. لە کۆمەڵگای ئێمەدا کە تێڕوانینی جیاواز پێکەوە دەژین، پاراستنی ئەو جۆرە هێمایانە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کەلتووری پێکەوە ژیان.
بەم بیرکردنەوانە ئێمە دەڵێین کە نابێت ناوی بلواری شێخ سەعید بگۆڕدرێت و چاوەڕوانی پشتیوانی گشتی دەکەین لەسەر ئەم پرسە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "دەبێت ئیسماعیل هەنیە بانگهێشتی ئەم مەجلیسە بکرێت و وتار بۆ پەرلەمانتاران پێشکەش بکات و دەبێت لە پەرلەمان بۆ ئیسماعیل هەنیە چەپڵە لێبدرێت."
ئەمڕۆ لە کەرکووک دوو هێرشی جیا جیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک ئەنجام درا.
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژانی کۆتاییدا پارتی دەم لە دیاربەکر لە دوای ئاژاوەگێڕیدایە و وتی، "ئەمە لەبیر نەکەن، ئێمە هەرگیز ڕێگەتان پێنادەین منداڵی میللەت بکەنە دوژمنی یەکتر."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفەتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە غەززە رێکدەخات ئەم هەفەتەیەک بەرنامەیەکی رێکخست و بانگێشتی کرد کە پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکرێت پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆسایدەکەی لە غەززە کردووە.