سکرتێری گشتیی هودا پار: شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە بۆ جیهانی ئیسلام خەسارێکی گەورەیە

حوسێن یلماز سکرتێری گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە نوێژی مردووی غیابی ئیسماعیل هەنیە لە مزگەوتی مەزنی دیاربەکر دەست نیشانی کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ مرۆڤایەتی هەڕەشەیەکی گەورەیە.
حوسێن یلماز سکرتێری گشتیی هودا پار لە میانەی بەشداری لە نوێژی مردووی غیابی ئیسماعیل هەنیە لە مزگەوتی مەزنی دیاربەکر لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
"رژێمی سەهیۆنی هەڕەشەیەکە و دەبێت لە ناو ببرێت"
یلماز وتی، "تیرۆرکردنەکە گەورەترین زیانە ئیسرائیل بە مسوڵمانەکان داوە. ئیسماعیل هەنیە رەمزێکی گەورەی بەرخۆدان بوو. شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە بۆ جیهانی ئیسلام خەسارێکی گەورەیە. ئەم رەوشە نیشان دەدات کە رژێمی داگیرکەر چەندە بێ پەروایە. بەهۆی بێ دەنگیی وڵاتانی ئیسلام و هاوکاریی سەرۆکانی وڵاتان ئەوەندە وەحشی دەبێت. رژێمی سەهیۆنی هەڕەشەیەکە. نەک تەنها بۆ جیهانی ئیسلام بەلکو بۆ تەواوی دونیا هەڕەشەیە. دەبێت ئەو هەڕەشەیە لە ناو ببرێت."
"ئەم تیرۆرکردنە بێ ئاگای ئەمریکا ئەنجام نەدراوە"
یلماز لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم تیرۆرکردنە بێ ئاگای ئەمریکا ئەنجام نەدراوە و دواتر وتی، "هەروەها دەبێت کە ئەمریکا بە فڕۆکەکانی خۆی یان بە تێکنۆلۆژیای خۆی ئەم کارەی ئەنجام دابێت و ئیسرائیلیش بە ئەستۆ گرتبێت. واتە، ئەمریکا بە هەر شێوەیەک هاوبەشی ئەمەیە. بۆیە تەنها رژێمی داگیرکەر تاوانبار نییە و بەڕێوبەرایەتی ئێستای ئەمریکاش تاوانبارە."
یلماز لە کۆتاییدا بانگێشتی جیهانی ئیسلامی کرد و وتی، "دەبێت جیهانی ئیسلام پێش لە هەموو شتێک یەکێتیی نێوان خۆیان مسوگەڕ بکەن. ئەگەر یەکێتی نەبێت سەهیۆنییەکان هێز لە دابەشبوونمان وەردەگرن. دەبێت کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەهیۆنییەکان بهێنرێت. هەروەها دەبێت رابەرانی وڵاتانی ئیسلام کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ سەهیۆنییەکان بهێنن و پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بکەن. ئەگەر پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بکرێت سەرکەوتن بۆ غەززە و ڕوخانی ئیسرائیل دێت. بۆیە دەبێت گەلی وڵاتانی ئیسلام فشار بە سەر بەڕێوبەرەکانیان بسەپێنن تاکو کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بهێنن. ئەگەر بتوانن ئەم شتانە بکەن ئەو کات مسوڵمانەکان قازانج دەکەن، مرۆڤایەتی قازانج دەکات و دونیا قازانج دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.