وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفتەیەک گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر رێکدەخات ئەم هەفتەیەش بەرنامەیەکی رێکخست.
دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو هەفتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنەکە و ئیدانە کردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر رێکدەخات.
وەقفەکە ئەم هەفتەیەش کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە دیاربەکر گردبوونەوەیەکی رێکخست.
لە سەرەتا ئیبراهیم یاز وتارێک پێشکەش کرد و ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بێ دەنگی وڵاتانی ئیسلام لە بەرامبەر جینۆسایدەکان.
ئیبراهیم یاز وتی، "هەموو ڕۆژێک لە پەخشەکانی راستەخۆ منداڵەکان دەکوژرێن، ئافرەتەکان دەکوژرێن، بەڵام دونیا هەر بێ دەنگە. بۆ کۆتایی هاتنی خەتی سوور ئیتر دەبێت چی رووی بدات؟ هەموو ڕۆژێک منداڵەکان دەکوژرێن، فەریاد و فیغانی خوشکەکانمان تا ئاسمان دەچێت، ئایا بەڕێوبەرانی وڵاتانی مسوڵمان کام کات دەنگیان بەرز دەکەن. ئیتر ئیدانەکردن بەس نییە. بەڕێوبەرانی وڵاتانی ئیسلام شانۆیەک رێکدەخەن و جگە لە ئیدانەکردن شتێکی دیکە ناکەن."
"دەبێت ئیتر وڵاتانی ئیسلام دەستبەکار بن"
ئیبراهیم یاز لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئیتر شەرم دەکەن تەنها دروشم بڵێن و دەبێت ئیتر وڵاتانی ئیسلام دەستبەکار بن و دواتر وتی، "دەبێت ئێمە مسوڵمانەکان بەردەوام بین لە بایکۆت. دەبێت لە مەیدانەکان بین. باس لە راستییەکان بکەین. ئیتر لە وتنی دروشمەکان شەرم دەکەین. هیچ جووڵانەوەیەک لە وڵات نییە و تەنها هەنێک مسوڵمانەکان کە دڵیان دەسووتێت لە مەیدانەکاندانە. مرۆڤایەتی نوستووە، ئیتر مرۆڤەکان تەنها تەماشای وەحشەتەکەی لە غەززە رووی دەدات دەکەن. مرۆڤ کاتێک تەماشای رووداوی شەهادەتی حەزرەتی حوسێن نەوەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) دەکات دەڵێت بۆچی مسوڵمانەکان بێ دەنگ بوون. ئێستا ئوممەتی ئیسلام لەناو دۆخێک وەک هی گەلی کوفەدایە. لە دڵی هەموو کەسدا غەززە هەیە، بۆ سەرکەوتنی مسوڵمانەکان دوعا دەکەن بەڵام بە کردەوە هیچ شتێک ناکەن."
دوای وتارەکەی ئیبراهیم یاز، ئیسماعیل دالقلچ لە سەر ناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
"هێرشەکانی سیستەماتیک بۆ سەر لوبنان نیشان دەدات کە داگیرکاری تەنها لە غەززە نابێت"
ئیسماعیل دالقلچ وتی، "رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە سیاسەتی داگیرکاری و جینۆساید لە دەرەوی غەززە. هێرشەکانی سیستەماتیک بۆ سەر لوبنان نیشان دەدات کە داگیرکاری تەنها لە غەززە نابێت. رژێمی داگیرکەر لە کاتی هێرش سەر غەززە کۆمەڵکوژی دەکات. رژێمی داگیرکەر بە هەمان شێوەیەی غەززە بۆردوومان دەکات ئێستا دەستی بە بۆردومانکردنی لوبنان کردووە. هێرشەکانی کە بۆ سەر لوبنان ئەنجام دەدرێت تەنها بە لوبنانەوە سنووردار نابێت. تەواوی وڵاتانی ناوچەکە لە ژێر خەتەری ئەم هێرشەدایە. دەبێت وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق، ئوردن، میسڕ و لوبنان لە دژی ئەم خەتەرە هاوکاری هێز پێکبهێنن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.