بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکەی بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله:
بسم الله الرحمان الرحیم
با سستی ڕووتان تێ نەکا و خەمیش مەخۆن. هەر ئێوەن کە سەردەکەون، ئەگەر بڕواو بە خوا هەیە. (ئالی عیمران: ١٣٩)
سەید حەسەن نصرالله کە بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ لە لوبنان پێشەوایی حزب الله-ی دەکرد دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشێکی زەلیل و ترسەنۆکانەی ئیسرائیلی سەهیۆنی شەهید بوو.
پرسە و سەرەخۆشیمان پێشکەشی تەواوی گروپەکانی بەرخۆدان بە تایبەت حزب الله دەکەین. سەهیۆنییەکان تا ئەو کاتەی بەردەوام بن لە کوشتنی مسوڵمانەکان ئاسوودیی نابێنن، هیچ کات ئەو ژیانەی ئەمن کە هەموو کاتێک خەیالی دەکەن بە دەست ناهێنن. ئەڤیندارانی مزگەوتی ئەقسا و قودس دەبنە بەلای سەری سەهیۆنیزم. کۆتایی سەهیۆنییەکان کە توندترین شێوەی کۆمەڵکوژی، جینۆساید و ستەم شایەنی مسوڵمانەکان دەبینن زۆر نزیکە، إن شاء الله.
لە خودا داوای سەبڕی جەمیل بۆ تەواوی بزووتنەوەکانی بەرخۆدان بە تایبەت خانەوادەکەی و حزب الله دەکەم.
براکەتان ئەدیب گوموش(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکدەخرێت لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند لە تاوەکو ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرکی "هاوپەیمانی دژی داعش" لە عێراق کۆتایی دێت.