لە مزگەوتێکی مێژوویی دیاربەکر لە کاتی نوێژی هەینی ئاگر دەرکەوت

لە مزگەوتی فاتیح پاشا (قورشونلو)ی دیاربەکر لە کاتی نوێژی هەینی بە هۆکارێکی نادیار ئاگر دەرکەوت.
رووداوەکە لە مزگەوتی مێژوویی فاتح پاشا (قورشونلو)ـی شارۆچکەی سووری شاری دیاربەکر رووی دا. کاتێک لە ناو مزگەوتەکە نوێژی هەینی دەکرا ئاگر دەرکەوت و دوای ئاگادارکردن تیمەکانی ئاکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کرا.
ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتۆرل کرا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو و تەنها زیانی ماددی دروست بوو.
چالاکییەکان بۆ خاوێنکردنی مزگەوتەکە دەستی پێ کرد.
مزگەوتی مێژوویی فاتح پاشا (قورشونلو)ـی شارۆچکەی سووری شاری دیاربەکر لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە ئەنجامی رووداوەکانی خەندەق بوبوو ئامانج و زیانی بەرکەوتبوو. مزگەوتەکە دوای نوژەنکردنەوە دووبارە بۆ عیبادەت کرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر چەند سەردانێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دایەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە.
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند، دەبێت ئوممەت لە شوێنی قسەکردن بژی.
گورگەکانی برسی لە ناوچەی سەرای شاری وان هێرشیان کردە سەر ئەشکەوتێک. ١١١ مەڕ مردار بوون و ئاژەڵێکی زۆریش بریندار بوون.