کاروانی ئومێد بەهۆی مەولوودی پێغەمبەر پاکێتی خۆراک و جلوبەرگ بە سەر هەژارەکاندا دابەش کرد
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بەهۆی مەولوودی پێغەمبەر پاکێتی خۆراک و جلوبەرگ لە دیاربەکر بە سەر هەژارەکاندا دابەش کرد.
کاروانی ئومێدی دیاربەکر کە بەردەوامە لە هاوکاری کردن لە هەژارەکان بەهۆی مەولوودی پێغەمبەر پاکێتی خۆراک و جلوبەرگ لە دیاربەکر بە سەر هەژارەکاندا دابەش کرد.
شاهین ئەلئەلچی سەرۆکی کاروانی ئومێد لە دیاربەکر سەبارەت بە چالاکیەکانیان باسی لەوە کرد، "کاروانی ئومێد کە لە چوار لای تورکیا بەردەوامە لە هاوکاری کردنی هەژارەکان بەهۆی گرنگی ئەو ڕۆژە، بەهۆی ڕۆژی مەولوودی پێغەمبەر بەردەوام بوو لە دابەش کردنی هاوکاریەکان بە سەر هەژارەکان."
ئەلئەلچی وتی، "لە سەرەتا إن شاء الله هەوڵ دەدەین بەهۆی ساڵوەگەری لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا (درودی خودا لە سەر بێت) هاوکاریەکانی خێرخوازەکان بە سەر هەژارەکان دابەش بکەین. لە ئەنجامدا پاکێتی خۆراک و جلوبەرگ و گۆشتی قوربانیەکانی کە بە وەکالەتی خێرخوازەکان سەرمان بڕی بە سەر هەژارەکان دابەش دەکەین."
بیرجان قەرەدەنیز کە یەکێکە لەو هەژارانەی لە لایەن کاروانی ئومێد هاوکاریی کرا سوپاس گوزاری وەقفەکە کرد.
قەرەدەنیز وتی، "خودا لەوان ڕازی بێت. سوپاس گوزاری ئەوانە دەکەین کە بوونە وەسیلەی خۆشحالی منداڵەکان." (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا