وەبەرهێنانی دهۆک: مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ڕایگەیاند، "لە ساڵی ۲۰۰٦ەوە تا ئێستا مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری پارێزگاکەدا دراوە."
دکتۆر هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "لە سەرەتای دەرچوونی یاسای وەبەرهێنان لە ساڵی ۲۰۰٦ تا ئێستا، لە سنووری پارێزگای دهۆک مۆڵەت بە ۳٦٥ پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە."
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو کە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەڵکشانداندایە و وتی، "لە سەردەمی هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ساڵی ۲۰۱۹دا، تەنیا ٢ مۆڵەت بە پڕۆژەکان درابوو، بەڵام لە ساڵانی دواتردا ئاستی مۆڵەتپێدان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تا ئێستاش ڕەوتەکە بەردەوامە."
هەڤاڵ سدیق جەختی لەوە کردەوە کە "هەمەجۆرکردنی سێکتەرەکان یەکێکە لە ستراتیژییە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوە ئەرکی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە بواری جیاواز و ستراتیژیدان. گەشەسەندنی کەرتی وەبەرهێنانیش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی پارێزگاکە هەبووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ناوچەکە بوونەتە خاوەنی هەلی کاری بەردەوام."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی کە هەموو مانگێک لە پارکێکی دیاربەکر بەرنامەیەک ڕێکدەخات ئەم مانگیش لە پارکی ڕۆبۆسکی لە دیاربەکر بەرنامەکەی ڕێکخست.
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار پرسیاری نووسراوی سەبارەت بە ژمارەی خوێندکارانی دەرسی بژاردەی زمانی کوردی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ و سیاسەتی پەروەردە لە بواری زمانی کوردیدا لەلایەن وەزیری پەروەردەی نیشتمانی، یوسف تەکین وەڵام درایەوە. بەگوێرەی وەڵامەکە، ئەو پارێزگایەی زۆرترین ژمارەی خوێندکارانی کورمانجی وەک خولێکی هەڵبژاردە هەڵبژاردووە، دیاربەکرە بە ٧ هەزار و ٤٣٧ خوێندکار.
پارێزگاری باتمان ڕایگەیاند، ٢ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە پەیوەندییان هەبووە بە هێرشێکەوە لە ناوەندی شارەکە کە بەهۆیەوە ٣ کەس کوژراون.