لە دیاربەکر ئاگر لە ناو پلازایەک دەرکەوت
لە شاری دیاربەکر بەهۆکارێکی نادیار لە ناو پلازایەک ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆل کرا.
لە سەر شەقامی لالەش لە گەڕەکی تالایتەپە لە ناوچەی کایاپناری شاری دیاربەکر بە هۆکارێکی نادیار لە ناو پلازایەک ئاگر دەرکەوت.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی هەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆل کرا.
موراد زۆرلوئۆغلو پارێزگاری دیاربەکر سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ٥ کەس بە سووکی بریندار بوون کە ٣یان کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئۆپڕاسیۆنێکدا کە لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری دەست بەسەر ١٦.٦٨١ کیلۆگرام میتامفیتامین، ٢.٩٩٤ کیلۆ هێرۆین و ٣ هەزار و ٤٩١ حەبدا گیرا.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه وسلم) لە ١٦ ناوچەی دیاربەکر بەرنامەی مەولود ڕێکخست.
ئەمشەو یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه وسلم) دەکرێت.