بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە ١٦ ناوچەی دیاربەکر بەرنامەی مەولود ڕێکخست
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه وسلم) لە ١٦ ناوچەی دیاربەکر بەرنامەی مەولود ڕێکخست.
ئەمڕۆ ١٢ی ربیع الاول ١٥٠٠مین ساڵوەگەڕی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه وسلم)ـە.
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی بەم بۆنەیە لە ١٦ ناوچەی دیاربەکر لە ٤ شارۆچکەی ناوەندی شارەکە بەرنامەی مەولود ڕێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە سەرانسەری شارەکە بەڕێوەچوو.
بەرنامەکان لە تەواوی ناوچەکان کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد و دواتر مەولودنامە خوێندرا و وتارەکان لەبارەی ژیانی پێغەمبەری خودا پێشکەش کران و سروود و شیعرەکان لەبارەی پێغەمبەری خودا خوێندران.
هەروەها لە هەنێک ناوچە دیاری بەو کەسانە دیارە کە لە پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەری خودا سەرکەوتوو بوبوون.
بەرنامەکان بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئۆپڕاسیۆنێکدا کە لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری دەست بەسەر ١٦.٦٨١ کیلۆگرام میتامفیتامین، ٢.٩٩٤ کیلۆ هێرۆین و ٣ هەزار و ٤٩١ حەبدا گیرا.
ئەمشەو یادی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری خودا موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه وسلم) دەکرێت.
لە شاری دیاربەکر بەهۆکارێکی نادیار لە ناو پلازایەک ئاگر دەرکەوت و ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆل کرا.