١١مین دیداری زانایان لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بە تەوەری "ڕێباز و شێوازەکانی نوێ لە بانگەوازیدا" بەڕێوەدەچێت.
إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) کە لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە هەموو ساڵێک لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەرنامەی دیداری زانایان ڕێکدەخات ئەمساڵیش لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر بەرنامەکەی ڕێکدەخات.
إتحاد العلماء سەبارەت بە دیدارەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە بەرنامەی ئەمساڵ بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە وڵاتانی تورکیا، هەرێمی کوردستان، عێراق، ئێران، سوریا، فەلەستین، میسڕ، ئەفغانستان، قەتەر، لوبنان، سوودان و ئوردن بە تەوەری "شێواز و ڕێبازەکانی نوێ لە بانگەوازیدا" لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە سەرکردایەتی زانایان بەڕێوەدەچێت کە بەرپرسیارێتییەکی بەرچاویان لە ئەستۆدایە لە تێگەیشتن و پراکتیزەکردنی دروست و گواستنەوەی ئیسلام بۆ نەوەکانی داهاتوو، دەرفەت و تەحەددیاتەکانی بەردەم بانگەوازی لە جیهانی ئەمڕۆدا باس دەکرێن. ئەو شێواز و ڕێبازە نوێیانەی کە پێویستە لە کاری بانگەوازیدا پەیڕەو بکرێن لە بەرامبەر گۆڕانی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان و پێداویستییەکانی نەوە نوێیەکان، بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێندرێن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی بانگەوازی و گەنجایەتی لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر منداڵ و گەنج ڕێکخست.
بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە لەلایەن دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەری مێردینەوە بۆ منداڵان ڕێکخرابوو، بە بەرنامەی کۆتایی دوای ماوەیەک لە پەروەردەکردنی نوێژ کۆتایی هات.
پرۆفیسۆر دکتۆر عبدالله ئاتلی لە میانەی بەشداری لە وۆرکشۆپی مەجلیسی ڕاوێژکاری هۆزەکانی مێردین وتی، "تا زووتر ئالوودەبوون دەست پێبکات، جددیتر دەبێت و وازهێنان قورستر دەبێت. تا دەستگەیشتن بە ماددەیەک ئاسانتر بێت، مەترسی ئالوودەبوون زیاتر دەبێت."