مەلا مستەفا دورگون لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
مەلا مستەفا دوروگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر کە تەواوی ژیانی تەڕخانی ئیسلام کردبوو و تا کۆتایی ژیانەکەی بەردەوامبوو لە پەروەردەکردنی خوێندکاران لە مەدرەسەکان لە ٣یەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
مەلا مستەفا دورگون ئەندامی إتحاد العلماء لە ساڵی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی دیاربەکر بەهۆی کێشەکانی تەندروستی کۆچی دوای کردبوو.
لە ٣یەمین ساڵوەگەڕی کۆچیدواییەکەی خوالێخۆشبوو لە سەر گۆڕەکەی لە گۆڕسانی یەنیکۆیی دیاربەکر یاد کرا.
بەرنامەکەی یادکردنی بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستیپێکرد و دواتر مەلا محەمەد شەنلیک وتارێکی پێشکەش کرد.
"سەیداکەم، قوتابییەکانت درێژە بە ڕێگاکەت دەدەن"
مەلا شەنلیک وتی، "بۆ یادکردنی مامۆستاکەمان مەلا مستەفا دورگون لێرە کۆبووینەوە. هیچ کات سەیداکەمان لەبیر نەکرد. ناوبەناو لە نێوان مامۆستا و هاوڕێکانماندا، گاڵتەجاڕی و لێدوانە ژیرانەکانی سەیدامان بیر دێتەوە. خوای گەورە ڕەحمەتی لێ بکات. من و ئەو بە یەکترمان دەگوت 'سەیدا شیرین'. ئێمە لێرەین، لە سەری میراتی سەیدای شیرینمان. ئەی سەیداکەم قوتابیەکانت درێژە بە ڕێگاکەت دەدەن. ئەوان تۆیان لەبیر نەکردووە و گفتوگۆکانتیان لەبیر نەکردووە؛ زۆر بیرت دەکەن. تەنانەت بیری توڕەیی ئێوەش دەکەین. خوای گەورە ڕەحمت پێ بکات، جێگات لە بەرزترین بەهەشتدا بێت."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بە ئایەتی "پیاوی وا هەن لە ناو خاوەن باوەڕاندا، ئەو پەیمانی بەخوایان دا، پێکیان هێنا؛ جا لەوانە هەیانە گیانی بەخشیوە و هێندێکیشیان چاوەنۆڕن و تۆزقاڵێکیش (سۆزی خۆیان) نەگۆڕیوە." کرد و وتی، "تۆ لەو پیاوانە بووی. هیچ کات وازێت لە باوەڕییەکەت نەهێنا و سەرت لە بەرامبەر زاڵمەکان و بێ باوەڕان نزم نەکرد. بە ئاشکرا قسەت دەکرد. ئەرکەکەت بەجێ هێنا. ئێستا لە دوای تۆ دەگەڕین. بەڵام ئەمە بزانە درێژە بە ڕێگاکەت دەدەین."
"ئەوان لە ڕێگای ڕاست بەردەوامن لە پێشەوەچوون لە ڕێگای دۆزەکە"
شەنلیک لە بەردەوامی وتی، "هەنێک ئەرکەکەیان بەجێ هێنا. لە ڕێگای خودادا شەهید بوون، کۆچی دوایان کرد. هەروەها هەنێک کەسیش چاوەڕوانن. بە ئیمانێکی دڵسۆزانە، بە کردەوەیەکی ساڵح چاوەڕوانن بگەڕێنەوە لای پەروەردگاریان بۆ بەدەستهێنانی خۆشنوودی ئەو. بەردەوامن لە کارکردن لە ڕێگای دۆزەکەدا. ئەوان هیچ کات شتێکیان نەگۆڕیوە. کەمترخەمیان نەکرد. لە ڕێگاکەیان دەرنەچوو. ئەوان لە ڕێگای ڕاست بەردەوامن لە پێشەوەچوون لە ڕێگای دۆزەکە."
مەلا محەمەد شەنلیک لە کۆتاییدا وتی، "خودای گەورە ئێمەش وەک ئێوە لەگەڵ چەندین شەهید و زانای کۆچکردوو و مامۆستاکان کۆبکاتەوە. ئەو دەرفەتەمان پێ ببەخشێت لە حەوزی ڕەسوولی ئەکرەم صلى الله عليه وسلم کۆببینەوە. ئێوە دەسپێرین بە خوای گەورە، چاوەڕێی ئەو ڕۆژەن. جێگات بە بەهەشت بێت، ڕۆحت شاد بێت. خوایە هەرگیز با لە ڕێبازەکەی لانەدەین، پێمان پتەو ڕابگرین، هەرگیز لەو ڕێگایە جیا نەبین کە خۆشت دەوێت و لێی ڕازیی، هەرگیز لە کۆمەڵگەی ئیمانداران جیامان نەکەەوە ئەی خوایە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی توند لە شارۆچکەی هەوەنگی پاێزگای ڕحا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بەسەختی بریندار بوون.
١١مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء ڕێکدەخرێت لە ١٠-١١ی ئۆکتۆبەر لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.