ئەو کەسانەی لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر شەڕیان کردبوو بە ناوبژوانی هودا پار ئاشتیان کرد
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ بە دار و برد شەڕ ڕووی دابوو. سەرۆکایەتی مەڵبەندی یەنیشەهری دیاربەکری هودا پار دوای ڕووداوەکە دەستی بە هەوڵەکانی ئاشتی لە نێوان لایەنەکان کرد.
خانەوادەکانی گولەر و ساڤوک لە بارەگای هودا پار لە ناوچەی یەنیشەهری دیاربەکر کۆبوونەوە و بە ناوبیژوانی هودا پار ئاشتیان کرد و بەڵێنیان دا کە کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنن و دوژمنی لە ناویاندا دروست نابێت.
محەمەد دەمیر سەرۆکی مەڵبەندی یەنیشەهری هودا پار لە کاتی کۆبوونەوەکە قسەی کرد و وتی، "لەگەڵ گەورەکانی هەردوو خانەوادە قسەمان کرد و الحمد لله ئەوانیش ڕەتیان نەکرد. ئیتر پێویست ناکات زیاتر لەمبارەیە قسە بکەین. ئەرکی مسوڵمانەکان ئەمەیە کە ئاشتی مسوگەڕ بکەن. خودا لەو کەسانە ڕازی بێت کە بەشداریان لەم هەوڵە کردووە. الحمد لله، قسەمان کرد، ڕێککەوتین و ئیتر کێشەیەک نەماوە."
دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە ڕووداوەکە کاریگەری نەرێنی لە سەر کۆمەڵگا هەبوو و وتی، "وەک دەزانن ڕووداوەکە لە میدیاکان بڵاو بوویەوە و کاریگەریێکی نەرێنی لە سەر شارەکەمان دروست کرد. بەڵام کەسانێک هەن لە ڕووداوەکانی بەم شێوەیە هەوڵی ناوبژوانی دەدەن. شارەکەمان لە ڕاستیدا شارێکی ئارامە. ڕووداوەکانی بەم شێوەیە لە هەموو شوێنێک ڕووی دەدات، بەڵام سوپاس بۆ خودا کە خانەوادەکان ئاگاداری بەرپرسیارێتی خۆیانن و کێشەکەمان بە شێوەیەکی دۆستانە چارەسەر کرد. خودا بکاتە وەسیلەی خێر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."